یه‌كه‌مین فستیڤاڵی فه‌رهه‌نگیی “لایه لایه”ی كوردی له شاری كامیاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م فستیڤاڵه ده‌ڵێن مه‌به‌ست له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م فستیڤاڵه پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی لایه‌لایه‌ی ناوچهییو فۆلكلۆری کوردییه؛ هه‌روه‌ها ئامانجێکی دیکه‌ش له به‌ڕێوه‌بردنی فستیڤاڵێكی له‌م چه‌شنه كۆكردنه‌وه‌و ڕێگری كردنی له بیرچوونه‌وه‌ی لایه‌لایه‌ی كوردی‌و ڕێزگرتن له چالاكانی بواری فهرههنگو هونه‌ر بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی ناوچه‌یی “هاژه” له‌م فستیڤاڵه‌دا كه ماوه‌ی ڕۆژێكی خایاند، چه‌ندین به‌رهه‌م له پارێزگا جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك ئیلام، كرماشان، سنه‌و تاران له به‌شه جۆربه‌جۆره‌كان به تایبه‌ت به وتار نووسین به‌شدارییان كردبوو، له نێو زیاتر له ١١٠ به‌رهه‌م كه بۆ ئه‌م فستیڤاڵه نێردرابوون، ٣٥ به‌رهه‌می لایه‌لایه‌ی كوردی، ١٧ وتار، ٢ كورته فیلم‌و ٧ گرووپی مووسیقی گه‌یشتنه قۆناغی پێشبڕکی.
له‌م فستیڤاڵه‌دا ڕێز له حیكمه‌ت باتمانی هونه‌رمه‌ندی شاری كامیاران گیرا كه له به‌شی مووسیقی، ژه‌نیاریی جۆره‌كانی ساز به تایبه‌ت ده‌ف، چیرۆك، شێعر و وتارنوسیندا چالاكییه‌كی زۆری بووه.
له‌م فستیڤاڵه‌دا خهڵاتو له‌وحی ڕێزلێنان پێشكه‌ش به ١٢ كه‌سی سه‌ركه‌وتوو له بواره‌كانی مووسیقی، وتار‌و خوێندنی لایه‌لایه كرا.