له ئاوایی گوێگجهلیی سه‌ر به ئاڵه‌شینی بۆکان حاجی حوسێن ئه‌حمه‌دپوور، دڵسۆزی کورد‌و باوکی ئه‌ندامێکی دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٦ی ڕه‌زبه‌ر حاجی حوسێن ئه‌حمه‌دپوور، باوكی مه‌عسووم ئهحمهدپوورو، خه‌زووری محه‌ممه‌د شاره‌وان، ئه‌ندامی پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ئاوایی گوێكجهلیی دڵی له لێدان ڕاوه‌ستا.
حاجی حوسێن كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر، كورد خۆشهویستو دڵسۆزی گهلهكهیو حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو، ئه‌و تا بڵێی مرۆڤێكی هێدی، هێمن، لهسهرهخۆو به‌بیروباوه‌ڕو، له هه‌مان کاتدا خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی حوسێن ئه‌حمه‌دپوور سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری دهكاو خۆی به شه‌ریكه خه‌می ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه ده‌زانێ.