مه‌لا محه‌ممه‌د به‌رایی، یه‌کێک له مامۆستایانی ئایینی شاری بۆکان که گه‌لاوێژی هاوینی ئه‌مساڵدا ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
مه‌لا محه‌ممه‌د به‌رایی که ڕۆژی ٢٨ ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌رکرابوو، دوای نیزیک به ٤٠ ڕۆژ به‌ندکرانی له زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ گواسترایه‌وه.
ناوبراو کاتێک ده‌سبه‌سه‌ر کرا که به ته‌مای سه‌ردانی ئیتالیا خه‌ریکی وه‌رگرتنی ویزای ئه‌و وڵاته بوو، به‌ڵام تا ئێستاش ناوه‌نده ئهمنیهتییهکانو ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیم هۆکاری گرتنی مه‌لا محه‌ممه‌دیان ئاشکرا نه‌کردوه.
مه‌لا محه‌ممه‌د به‌رایی له ئێستادا که له به‌ندی ” ب”ی زیندانی ورمێ‌دا به‌ندکراوه که شوێنی بهندکرانو ڕاگیرانی ٩٠٠زیندانیی موعتاد به مێتادۆنو 53 زیندانیی هه‌ڵگری نه‌خۆشیی ئایدزهو؛ له ڕووی ئیمکاناته‌وه که‌مترین ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه.