دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به بڵاوکردنهوهی بهیاننامهیهک ههڵوێستی خۆی له بهرامبهر ڕووداوه خوێناوییهکان ئهم دوایانهی باشووری کوردستان دهربڕیوه.
لهو بهیاننامهیهدا به ئاماژه به خۆپیشاندانهکان لە شارەکانی دوو پارێزگای سلێمانیو گەرمیانی هەرێمی کوردستان کە لە زۆربەیاندا بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بوون بە ئامانجی بەردبارانو سووتاندن؛ هاتوه که حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پێکهاتنی ئەم ڕووداوە خوێناوییانە بە داخە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان دهڵێ خۆپێشاندانو ناڕەزایەتی دەربڕینی هێمنانە بە مافی بێئەملاو ئەولای خەڵک لە باشووری کوردستانو هەموو جێیەک دەزانینو هەر لەم ڕوانگەیەشەوە پەنابردن بۆ توند و تیژی نواندن بەرامبەر ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک و هەر جۆرە کردەوەیەکی ناتەبا لە گەڵ حەرەکەتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان رەت دەکەینەوە.
له بهیاننامهکهی دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا هاتوه که ئەوەندەی دەگەڕێتەوە سەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێو هەرێمی کوردستان، پێمان وایە ئەم جۆرە ڕووداوانە کێشەو قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان قووڵترو کەلێنی نێوان هێزە سیاسییەکان لە گەڵ یەکترو مەودای نێوان ئەو هێزانە و خەڵکی ناڕازی گەورەتر دەکەنەوە.
دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دهڵێ ئەگەرهەموو لایەنەکان بەرپرسانە ڕووبەڕووی ئەم گرژی و ئاڵۆزییانە نەبنەوەو بە زوویی لە پارلمانو لە دانیشتنو ڕێککەوتنی نێوان سەرکردایەتیی هێزە سیاسییەکان دا، وڵامێکی شیاو بە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک نەدەنەوە و چارەسەر بۆ کێشەکان نەدۆزنەوە، پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسی و بە دوور نازانرێ جارێکی دیکە مێژووی تاڵی دەیەکانی ڕابردووی ئەم هەرێمە دووپات بێتەوە.
لهو بهیاننامهیهدا هاتوه که بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو لایەنەکان وشیاری، پشوودرێژی، هەستکردن بە بەرپرسایەتیو پەنابردن بۆ دیالۆگو دانیشتنو ڕێککەوتن لە پێناو بەرژەوەندییە نەتەوەیی و گشتییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.