دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی له بهیاننامهیهک ههڵوێستی خۆی له بهرامبهر ڕووداوه خوێناوییهکهی چهند ڕۆژی ڕابردوو له ئانکاڕا دهربڕیوهو دهڵێ هیوادارین دەستەکانی پشتی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە ئاشکراو ڕیسوا بکرێن.
له بهیاننامهکهی دهفتهری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا به ئاماژه به ڕووداوی تهقینهوهکان له متینگی ئاشتیانەی هادەپ (پارتی دیموکراتی گەلان) لە شاری ئانکارا هاتووه که پێکهێنانی متینگی ئاشتیخوازانو ململانێی شارستانیانە لە رەوتی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیکدا، بە مافی بێئەملاو ئەولای خەڵک لە باکووری کوردستانو هەموو جێیەک دهزانین.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دهڵێ هەر لەم ڕوانگەیەشەوە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر متینگی ئاشتیانەی کوردەکانو چەپەکان لە ئانکارا مەحکووم دەکەین. لە پێوەندی لە گەڵ ئەو هەڕەشەو بەربەستانەشدا کە بە تازەییو لە رابردووش دا لە تورکیە ڕووبەڕووی هادەپو بەشداریی چالاکانەی کوردەکان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا بوونەوە، هیوادارین دەستەکانی پشتی ئەم کردەوە تیرۆریستیانە ئاشکراو ڕیسوا بکرێن.
لهو بهیاننامهی دهفتهری سیاسیدا هاتووه که هیوادارین هەر وەک لە ڕابردوو دا ئەم جۆرە تاوانانە نەیانتوانیوە خەڵکی باکووری کوردستان لە قۆزتنەوەی دەرفەتە سیاسییەکان بۆ بردنە پێشی پرسی رەوای خۆیان سارد بکەنەوە، ئەمجارەش بە شێلگیرییەکی زیاترەوە لە مەیدان دابن ودەرفەتی هەڵبژاردنی داهاتوو بە باشترین شێوە بۆ سەلماندنی سەنگی خۆیان و بەرەو پێشبردنی پرسی نەتەوەیی و سیاسیی خۆیان بە کار بێنن.