ڕاپۆرتی پزیشکیی بێهداریی زیندانی میناب باس له‌وه ده‌کا که گیانی ئه‌فشین سۆهرابزاده، زیندانیی سیاسیی کوردی به‌ندکراو له گرتووخانه‌یه له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف‌نیوز، ئه‌فشین سۆهرابزاده به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه‌و خوێنبه‌ربوونی هه‌ناو له بارودۆخێکی زۆر مه‌ترسیدار دایه‌و تا ئێستاش هیچ هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ری ناوبراو ههڵنهگیراوهتهوه؛ ته‌نانه‌ت هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که کاربه‌ده‌ستانی زیندان نه‌ک ناوبراو بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی زیندان به‌ڕێ ناکه‌ن، به‌ڵکوو گاڵته‌ی پێدهکهنو به‌و حاڵه‌شه‌وه لێیان داوه.
ئه‌فشین سۆهرابزاده خه‌ڵکی کرماشان پێشتریش له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌وه خرابووه ژێر فشار‌و ئه‌زیه‌تی جهستهییو ئێستاش ئه‌و زیندانییه سیاسییه تووشی خوێنبه‌ربوونی هه‌ناو بووه.
ئه‌فشین سۆهرابزاده له سه‌رماوه‌زی ساڵی ٨٨ له شاری کامیاران ده‌سبه‌سه‌رو به تۆمه‌تی ئهندامهتیو هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له لقی 2 ی دادگای شۆڕشی شاری سنه دادگایی کراو، به بڕیاری قازی مسته‌فا ته‌ییاری سزای 25 ساڵ زیندان‌و دوورخرانه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی مینابی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و زیندانییه تا ئێستا چه‌ند جار بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به بارودۆخی ناله‌باری له زیندانداو؛ دوورخرانه‌وه‌ی له زیندانی ناوه‌ندیی سنه‌ڕا بۆ میناب مانی گرتوه‌و جارێکیش هه‌وڵی خۆکوشتنی داوه.