حه‌سه‌ن ره‌سوڵ نژاد له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دروستکردنی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان بۆ زیندانی ناوه‌ندیی بۆکان گواسترایه‌وه.
ناوبراو بۆ کێشانی ٦ مانگ سزای به‌سه‌ردا سه‌پاوی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ١٩ ی ڕه‌زبه‌ر له زیندانی بۆکان به‌ند کرا. ئه‌و چالاکه کرێکارییه له رێبه‌ندانی ساڵی ٩٢ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆکانه‌وه دهستبهسهرو دوای ٨ ڕۆژ به‌ندکرانی به بارمته‌ی ٤٠ میلیۆن تمه‌نی تا کاتی دادگایی‌و حوکمدرانی ئازاد ببوو.
حه‌سه‌ن ڕهسوڵنژاد له دادگای به‌رایی به بڕیاری قازی عه‌لی حوسێنی له لقی یه‌کی دادگای شۆڕشی بۆکان دادگایی‌و به تاوانی ئه‌ندامه‌تیی له کۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زرانی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان به ساڵێک زیندان مه‌حکوم کرا، که دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ناوبراو له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا حوکمه‌که‌ی بۆ ٦ مانگ که‌م کرایه‌وه.