وه‌زیری به‌رگریی ئێران ئیدیعا ده‌کا وڵاته‌که‌ی مووشه‌كی دوورهاوێژی عیماد له نه‌سلی نوێی مووشه‌كه‌كانی بالستیك زه‌وی به زه‌ویی به سه‌ركه‌وتوویی تاقی کردۆته‌وه.
حوسێن دێهقان، وه‌زیری بهرگریو پشتیوانیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران وێڕای ئاماژه به تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی عیماد گوتی، ئه‌م مووشه‌كه یه‌كه‌م مووشه‌كی بالستیكی دوورهاوێژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه كه ده‌توانێ له کاتی هه‌ڵدانی تا وێکه‌وتن له ئامانج چاوه‌دێری بکرێ‌و کۆنترۆڵه‌که‌ی به ده‌ست خۆت بێ.
به‌مجۆره‌ی دێهقان، وه‌زیری به‌گریی ئێران ئیدیعا ده‌کا ئه‌م مووشه‌كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئامانجه‌كه‌ی زۆر به وردی بپێكێ‌و له ناوی به‌رێ.
تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی عیماد پاش ئه‌وه دێ كه هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌وه نیگه‌ران بوون پاش ڕێككه‌وتنی ناوكی مووشه‌كه‌كانی بالستیكی ئه‌م وڵاته‌ش به‌رته‌سك بكرێته‌وه.