لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی “هاروارد”ی ئەمریکا دەڵێ: “ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سەرەتای هاوینی پارەوە لە چین هەبووە و چینیەکان شاردوویانەتەوە”.
بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی زانکۆی “هاروارد”ی ئەمریکادا بڵاو کراوەتەوە، ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی ئەو زانکۆ ئەمریکاییە بە بنەما گرتنی ٣٥٩ وێنەی ماهوارەیی و هێندێک بەڵگەی دیکە دەریدەخات شاری ووهانی چین لە سەرەتای پاییزی ساڵی ٢٠١٩ لە دۆخێکی نائاساییدا بووە کە بە ئەگەری زۆر بەهۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکی گوازراوەوە بووە.
ئەو توێژینەوە بە هەڵسەنگاندنی دەیان دیمەنی ماهوارەیی لە زۆربوونی ترافیک لە پارکینگی نەخۆشخانەکانی شاری ووهان لە پاییزی ٢٠١٩ و بەراورد کردنی لەگەڵ هەمان ڕۆژ لەساڵی ٢٠١٨ بەو ئاکامە گەیشتوە.
وێنەکان نیشانی دەدەن قەبارەی هەبوونی ماشێن لەو پارکینگانە لە سەتا ٩٠ لە ساڵی پێشتر زیاتر بووە.
شایانی باسە کە پێشتریش چەند وڵاتی دیکە وەکوو ئیسپانیا، ئاڵمان، فەرانسە و بریتانیاش پشتڕاستیان کردەوە کە چین سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەڵ خەڵکی جیهان ناڕاست بووە.












