نوێنەرێکی پێشووی مەجلیسی ڕێژیم، ڕایگەیاند کە لە دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا لە یەک بابەتدا ٤٣٠ میلیارد تمەن دیار نەماوە.
” مەحموود سادقی”، نوێنەری پێشووی تاران لە مەجلیسی ڕێژیم لە تویتێکدا نووسی: “بە ئاشکرا دەڵێم تەنیا لە یەک بابەتدا دەبێ سەرۆکی دەزگای داد ‘ئیبراهیم ڕەئیسی”، ڕوونی بکاتەوە کە ٤٣٠ میلیارد تمەن لە پارەی خەڵک کە وەکوو بارمتە لەلای دەزگای دادی ڕێژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە چی لێهاتوە وخەڵک مافی خۆیانە کە بزانن دەزگای داد چی لەو پارانە کردوە.
شایانی باسە، پێشتر “ڕەئیسی”، سەرۆکی دەزگای دادی ڕێژیم، لە چەند شوێنی دیکەشەوە تۆمەتبار کرابوو کە بە میلیارد دۆلار دزی لە دەزگای داد کردوە و، هەروەها سەرۆکی پێشووتری دەزگای دادی ڕێژیمیش واتە “سادق لاریجانی”، هەر بە دزی و گەندەڵییەکی زۆر تۆمەتبار کرابوو، بەڵام کەسیان وڵامدەر نەبوون.
جێگای ئاماژەیە کە لە کۆماری ئیسلامیدا دزی و گەندەڵی بەرپرسان هەر لە خامنەییەوە بگرە تا بچووکترین کارمەندی سەر بە ڕێژیم شتێکی ئاساییە و لە ڕاستیدا کەسیش لێپرسینەوە لە کەس ناکا.