• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ناوی بکوژەکەی “ئۆلاف پاڵمە” ئاشکرا کرا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/10
جۆری بابەت: جیهان

٣٤ ساڵ دوای تیرۆر و کوژرانی “ئولاف پالمە”، سەرۆک وەزیرانی سوئێد و سەرۆکی حیزبی سوسیال دێموکراتی ئەو وڵاتە، دادئەستێنی ئەو دۆسیەیە بڕیاری درکاندنی ناوی بکوژەکە و هاوکات داخستنی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەو تاوانەی دا.

کاتژمێر ١١ی  شەوی هەینی ڕێکەوتی ٢٨ی فێوریەی ١٩٨٦ی زایینی، سەرۆک وەزیرانی سوئێد “ئولاف پالمە” و هاوسەرەکەی بە ناوی “لیسبێت پالمە” کە لە سینەماوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕانەوە لە لایەن کەسێکەوە تەقەی لێ‌دەکرێ و پێش ئەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە بە هۆی کاری بوونی برینەکەی گیان لە دەست دەدا.

پۆلیس و پسپۆران و شارەزایانی بواری ئەمنییەتی وڵاتی سوئێد لەو ماوە دوور و درێژەدا بەردەوام بە دوای پلان و وردەکاریی پەروەندەی ئەو قەتڵەوە بوون و بە سەدان کۆبوونەوەی جۆراوجۆریان بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەو پەروەندە بەڕێوە بردوە.

پۆلیس سەرەتا باس لە کەسێک بە ناوی “هاتری” تەمەن ٣٣ ساڵ دەکا، ناوبراو کاتی تەقەکردن لە ئولاف پالمە لە یەکێک لە قاوەخانەکانی نزیک ئەو شەقامە بووە، هەر بۆیە لە مانگی مارسی ئەو ساڵەدا لە لایەن پۆلیسەوە دەگیرێ و دوای مانگێک لێکۆلینەوە ئازاد دەکرێ و پەروەندەی ناوبراو دەبەسترێ.

بۆ ماوەیەکیش ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پکک) لە لیستی ئەو لایەنانەدا بوو کە پۆلیسی ئەو کات گومانی لە سەرهەبوو، هەروەها شک و گومان لە سەر ئەفریقای باشوور هەبوو و جیا لەوان لەو کاتەوە تاکوو ئێستا ١٣٤ کەس کە زۆربەیان بۆ خۆیان چووبوون بۆ لای پۆلیس وەک قاتڵی ئولاف پالمە خۆیان ناساندوە و لە نێو ئەوانیش دا چەند کەسێک هەبوون کە پۆلیس دەسبەسەری کردبوون، بەڵام دواتر پسپۆڕانی بەشی لێکۆلینەوە هەموویانی ئازاد کردوە.

لە ماوی ٣٤ ساڵی ڕابردوودا، بە دواداچوون و لێکۆڵینەوەی تێچووی دۆسیەکەی سەرۆک وەزیرانی سوئێد ئولاف پالمە ٦٠٠ میلیۆن کرۆنی سوئێدی بووە. ئەگەر ئەو پەروەندەیە کۆبکرێتەوە  لەپەنا یەک دابنرێ، ٢٥٠ میتر لەخۆ دەگرێ و خوێندنەوە و پێداچوونەوە بەو بەڵگانەدا بۆ کەسێک کە لە باری یاسایی و حقوقی‌یەوە شارەزا بێ، بە گشتی نزیک بە ٩ ساڵ دەخایەنێ.

دوای ڕووداوی کوژرانی ئولاف پالمە کەسێک بە ناوی “ستیگ ئینگسترۆم” کە لە شیرکەتی سکاندیادا کاری دەکرد، وەک شاهید بانگ دەکرێتە دادگا و دواتر ناوبراو بە ناوی “پیاوی سکاندیا” ناوبانگی دەرکرد و دەگوترێ ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٠ دا لە ڕێگای خۆکوژی‌یەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، لێپرسینە سەرەتاییەکان لە ناوبراو زۆر ناخایەنێ و لە لیستی لیپرسینەوەی دادگا پاک دەکرێتەوە.

ڕۆژی ١٠ ـ ٠٦ ـ ٢٠٢٠ لە ڕێگای دادئەستێنی ئەو دۆسییەیە “کریستێر پێتێشۆن”، لە پرێس کۆنفرانسێکی راستەخۆی تەلەفزیۆنی دا باسی لە هەموو لێکۆلینەوەکانی ماوەی ٣٤ ساڵی ڕابردوودا کرد و بە گشتی ئاوڕێکی زۆری لە وردەکارییەکانی کوژرانی ئولاف پالمە دایەوە و لە قسەکانی دا ئاماژەی بە ناوی چەند کەس و لایەنی نێوخۆیی و دەرەکی کرد.

دوا ئاماژەی دادئەستێنەکە ئەوە بوو کە هەموو ئەو شاهیدانەی لە کاتی کوژرانی ئولاڤ پالمە دا بانگ کرابوون باسیان لە کەسێک دەکرد کە بە باڵتۆیەکی ڕەشی درێژ و کڵاوێکی گەڕگەڕی لە سەر، بە هەڵاتن خۆی لە شوێنی ڕووداوەکە دوور خستۆتەوە و لە چاوتروکانێکدا خۆی لەبەرچاوان ون کردوە.

ئاکامی ٣٤ ساڵ دادگایی ئەوە بوو کە قاتڵی ئولاڤ پاڵمە هەمان “ستیگ ئینگسترۆم”ە کە لە شیرکەتی سکاندیا دا کاری دەکرد.

جیا لە کردنەوەی گرێ کوێرەی ئەو تیرۆرە، ئەوەی بۆ ئێمەی کورد گرینگ بوو ئەوە بوو کە ناوی کورد کە لە لیستی بکوژانی ئولاڤ پالمە دا بوو و ساڵانێکی زۆر خەڵکانێک بە چاوی گومانەوە سەیری کوردیان دەکرد، ئەمڕۆ ئیتر ئەم تۆمەتە لەسەر کورد نەماوە.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist