کاتێک بۆ یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن قدیس «سنت جرۆم» کتێبی پیرۆزی مه‌سیحیه‌کان له زمانی عێبرییهوه وه‌رگێراوه سه‌ر زمانی لاتین، ئاستی ئه‌م کاره به‌نرخه واته وه‌رگێران، تاڕاده‌یه‌ک به نرخ بوو که‌کاتێک بۆ یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن قدیس «سنت جرۆم» کتێبی پیرۆزی مه‌سیحیه‌کان له زمانی عێبرییهوه وه‌رگێراوه سه‌ر زمانی لاتین، ئاستی ئه‌م کاره به‌نرخه واته وه‌رگێران، تاڕاده‌یه‌ک به نرخ بوو که بوو به هۆی ئه‌وه که ساڵرۆژی مردنی، واته 30سیپتامبر(420)ی زایینی به‌رانبه‌ر به8ی ره‌زبه‌ر ببێته رۆژی جیهانی «وه‌رگێران»له دنیا‌و به‌م بۆنه‌وه گرینگی باشتر‌و زیاتر به‌م ژانره ئه‌ده‌بی وزمانهوانییه بدرێت.
ئه‌م پیشنیاره له ساڵی 1991ی زایینی له لایه‌ن فێدراسیۆنی نیونه‌ته‌وه‌یی «وه‌رگێران» به مه‌به‌ستی سه‌ره‌نجدانی باشتر به پیشه‌ی وه‌رگێران هاته ئاراوه،هه‌تا رێکخراوه فه‌رهه‌نگی و جیهانییه‌کان ئاورێکی جیدی له‌م قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستان و هه‌ڵسووڕانی ئه‌م بواره گرینگه بده‌نه‌وه.
له باره‌ی «وه‌رگێر»ی باش و سه‌رکه‌وتوو بیروڕای زۆر هه‌یه، به رواڵه‌ت «وه‌رگێر» به که‌سێک ده‌گوترێ که دوو زمان به باشی تێبگات و، بتوانێ بابه‌ته‌کانی زمانێک بۆ سه‌ر زمانێکی‌تر بگوازێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به ته‌نیایی به‌س نیه، به‌ڵکوو هێندیک لێهاتوویی و تایبه‌تمه‌ندیی دیکه‌یان بۆ «وه‌رگێر» داناوه. بۆ نموونه پسپۆری زمانه‌وانی «یوجین نایدا» ده‌ڵێ: که‌سێک که خاوه‌نی به‌رهه‌مێکی به‌رچاو نه‌بێت ناتوانێ به‌رهه‌مێکی به‌رچاو وه‌رگێران بکات. وه‌رگێر ده‌بێ وه‌کوو کاراکته‌رێک به لێهاتوویی له نێوان گه‌مه زمانوانی وده‌سته واژه‌کانی دوو زمان رۆل بگیرێ.
هه‌روه‌ها «ناباکۆف» نووسه‌ری به ناوبانگی رووسی له‌م باره‌وه ده‌بیژێت: لێهاتووی نووسه‌ری «وه‌رگێر» ده‌بێ له ئاستی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌که‌دا بێ.
به وهردانهوهو سه‌ره‌نجدان به بیروڕای ئه‌م دوو خاوه‌ن ڕایه له‌سه‌ر «وه‌رگێر» بوومان ده‌رده‌که‌وێت که جیاوازێکی قووڵ هه‌یه له نێوان که‌سێک که دووزمان یا چه‌ند زمان ده‌زانێ له گه‌ڵ «وه‌رگێر».
وه‌رگیر پیویسته له ژێرخان وباری مانایی ئه‌و دووزمانه که ده‌یهه‌وێت بابه‌تێک ته‌رجومه بکاته‌وه بزانێت و به باشی له نێوانی دوو زمانی «ده‌سپێک ومه‌به‌ست»(مبدا و مقصد) خاوه‌ن زانست بێ هه‌تا به باشترین شێوه ئه‌رکی ئه‌ده‌بی و زمانی خۆی به جێ بگه‌ێنێ. واتا له هه‌ردوو زمانه‌که به تایبه‌تی زمانی «مه‌به‌ست» بۆ نواندنی مه‌به‌ستی نووسه‌ره‌که لێهاتووتر بێ، ده‌نا ناتوانی ئامهنهتدارێکی باش بێت. وره‌نگه خوێنه‌رانیش به هه‌ڵه ببات وهه‌روه‌ها زه‌بر له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که بدات. به پێچه‌وانه‌وه وهرگێری به‌توانا ده‌توانێ گیانی تازه‌تر و به پێویست تر بخاته جه‌سته‌ی که‌لام و هه‌ستی نووسه‌رو، به ماندووبوون ده‌توانێ له نواندنی جوان و به پیزی خاوه‌نی ده‌قه‌که، رۆڵی هه‌بێ و ببێته به‌شێکی گرینگ و به‌رچاو له ئافراندنی ئه‌ندیشه‌و، ئامانجی سه‌ره‌کیی نووسه‌ری به‌رهه‌می «ده‌سپێک».
به‌شێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وهرگێری سه‌رکه‌وتوو به‌گوته‌ی «ئادین دوله«:
ــ وه‌رگێر ده‌بێ له ناوه‌ڕۆکی تێکست و مه‌به‌ستی نووسه‌ر به باشی تێ‌بگا.
ــ وه‌رگێر ده‌بێ زانیارێکی باشی هه‌بێ له هه‌ردوو زمان که تێدا هه‌ڵسووڕه واته زمانی (مبدا ومقصد).
ــ وه‌رگێر ده‌بێ له وه‌رگێرانی «وشه به وشه« که به ناوه‌ڕۆکی ده‌قه‌که و جوانی بابه‌ته‌که زیان ده‌گه‌یێنێ، خۆی ببوێرێ.
ــ وه‌رگێر ده‌بێ به خۆ ماندوو کردن له هه‌ڵبژاردن و دۆزینه‌وه‌ی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی شیاو هاوشان له گه‌ڵ زمانی بابه‌ته‌که بتوانێ کاریگه‌ریی که‌لامی و زمانی دابنێ به‌سه‌ر خوێنه‌ر.
ــ وه‌رگێر ده‌بێ شێوازی زاره‌کیی و ناوچه‌یی هه‌ردوو زمانه‌که بزانێت.
ئه‌و ئه‌زموونه سه‌رکه‌وتووانه‌ی که له وه‌رگێراندا به‌تایبه‌ت «وه‌رگێرانی» کوردی‌دا ده‌بینین به ته‌واوی بۆچوونی «ئادین دوله« و توێژه‌رانی دیکه پشت راست ده‌کاته‌وه که تا هه‌ر ڕاده‌یه‌ک نووسه‌ری وه‌رگێر به زانیاری و وردبینیه‌وه بابه‌تێک وه‌ربگێرێته‌وه به راستی خزمه‌تێکی به پیت و به به‌هره ده‌کات به به‌رزکردنی ئاستی وشیاری و ئاگایی گه‌له‌که‌ی له بواره جیاجیاکاندا وه‌کوو»ئه‌ده‌بیات، مێژوو، فه‌لسه‌فه، زانست…. هه‌ره‌وها کاتێک به‌ره‌هه‌مه‌کانی گه‌لی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌ر زمانه‌کانی دیکه، واتا ده‌بێته ئه‌وه که ئه‌ده‌ب و کلتووری گه‌لی خۆی به جوانی بۆ گه‌لانی دیکه نواندوه و ئاکامی ئه‌م نوانده ده‌بێته هۆی ناسیاری وتێگه‌یشتنی گه‌لان. ئه‌مه له کاتێک دایه که زۆر جار که‌تمانی مێژووی و ململانێی نه‌ته‌وه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یه‌کتر نه‌ناسینی فیکریی و فه‌رهه‌نگی. که‌واته «وه‌رگێر»ی به توانا ده‌توانێ نوێنه‌ری گه‌له‌که‌ی خۆی بێ بۆ هاورده‌کردنی به‌هره‌ی فیکری و هزری گه‌لانی دنیا‌و، هه‌روه‌ها هه‌ناردنی ده‌نگ و ره‌نگی جڤاکو نیشتمانی خۆی.
ئه‌مرۆکه ئیتر «وه‌رگێر» ماشینی دیلماج کردنه‌وه‌ی بێ هه‌ست ونه‌ست نیه له بواری «وه‌رگیران»ی جیددیدا، به‌ڵکوو کاراکته‌رێکی قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌و، له جوانی به‌خشین به‌و زمان وبهرههمانهی ئێمه لێ تێ ناگه‌ین ده‌وری به‌رچاو ده‌گێڕێ.
ئه‌و پردی جێ متمانه‌یه بۆ ئاڵۆگۆر کردنی ده‌نگی فه‌رهه‌نگه‌کان و ئه‌ندیشه‌کان که یه‌ک ناسین وگه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و فیکری به‌دواوه‌یه «وه‌رگێر» و پێشه‌ی «وه‌رگێر»ییه، که له دنیای ئه‌ده‌ب وزمانوانی به حرفهو سهننعهت ناوی لێده‌بن که پاڵی داوه‌ته هونه‌ره‌وه.
ئه‌ده‌بی مه‌کتووبی کوردی ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌کی کورت گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی به تایبه‌ت له دوو ژانری «شێعروچیرۆک»، به‌شێکی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه قه‌رزداری هونه‌ری وه‌رگێران وپێشه‌ی وهرگێرییه.
بێ گومان هه‌ر گه‌لێک ئاوات وویست ومه‌ینه‌تی هاوشێوه‌ی خۆی له گه‌لانی دیکه‌دا ده‌بینه‌وه، به‌سه‌رهات و ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان ده‌بێته هانده‌ر بۆرابوون و ڕاسانه فیکری وسیاسیهکانیش. له‌م باره‌شه‌وه دیسانه‌که «وه‌رگێر» ده‌ور ده‌بینێت وجێگه‌ی ئه‌مه‌گناسییه. که‌واته به‌شێک له مێژووی شۆرشه نوێیه‌کانی کورد له ره‌هه‌ندی وه‌رگێرانه‌وه پێگه‌یشتووه وله لایه‌کیتر بزاڤی ئه‌ده‌بی به‌رگریش به‌جۆرێک گرێدراوه به هه‌وڵی وه‌رگێره به‌تواناکانی کورد.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ش به‌رۆکیان ده‌گرێ که به به‌راورد له گه‌ڵ به‌رهه‌مه بیانیه‌کان که‌متر گرینگ‌یان به وه‌رگێرانی به‌رهه‌مه کوردییه‌کان داوه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر له‌م باره‌وه هه‌وڵی جیددیان بدایه ده‌نگ وره‌نگی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کورد له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رزتر ده‌نگی ده‌دایه‌وه‌و، هێندێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی کورد به نامۆیی نه‌ده‌ماوه. هه‌روه‌ها زۆربه‌یان له زمانی دووهه‌م واته «فارسی/ یان عه‌ره‌بی›› به‌رهه‌می نووسه‌رانی رۆژئاوایی ده‌که‌نه کوردی، که له‌م نێوانه‌دا گه‌یاندنی ناوه‌رۆکی ئاسه‌واره‌کان تووشی زیان وخه‌سار دهبێو وه‌ک زمانی ئه‌سڵی ناێته‌وه. هه‌روه‌ها له به‌شه فیکری وفهلسهفییهکان که ده‌بێته هۆی وشه رۆنان و سازکردن و دۆزینه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی نوێ، «وه‌رگێره‌کانی» ئێمه ژماره‌یان که‌م وده‌گمه‌نن. پێویسته له‌م باره‌وه زیاتر هه‌وڵ بده‌ن وخۆیان به‌س به وه‌رگێرانی شیعر‌و چیرۆک گرێ نه‌ده‌ن، هه‌تا زمانی کوردی له بواری چه‌مکه زانستی و فه‌لسه‌فیه‌کانیشدا گه‌شه بکات.
به‌ڵام نکۆڵی له‌مه ناکرێ که تێکۆشانی وه‌رگێره به‌تواناو لێهاتووه‌کانی کورد، چ وه‌کوو ده‌رکه‌وتنی تاکه‌که‌س وچ وه‌کوو که‌سایه‌تێکی ئه‌ده‌بی کورد له گه‌ش و په‌ره‌سه‌ندنی هزروبیری رۆشنبیریی و ناساندنی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی گه‌لان، خزمه‌تێکی به‌رچاوو جێ پێزانینه. چونکه له رۆچنه‌ی ماندوویی وتێکۆشانی ئه‌وان ئێمه شاکاره ئه‌ده‌بیه‌کانمان به زمان وههستتێکی ئاشنا خوێندووته‌وه، به زمانی ساده‌تر ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و شه‌ونخۆنی ئه‌وان نه‌بوایه ئێمه له به‌رامه‌ی گوڵزاری ئه‌ده‌بی گه‌لان بێ به‌ش ده‌بووین. بێ شک ده‌توانن کاراکته‌رێکی جێ متمانه و به‌هره‌مه‌ند بن له هه‌ردوولایه‌ن چ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه کوردییه‌کان بۆ سهرزمانهکانی دیکه که هه‌رزمانێک ده‌رگای شارستانیه‌ت و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌که، هه‌م به وه‌رگێرانی بابه‌ت وئاسه‌واری گه‌لانی دیکه کتێبخانه‌و ژێرخانی فیکری و ئه‌ده‌بی کورد ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن.
خاڵی کۆتایی جاروبار لێهاتوویی وئاستی زانستی وه‌رگێر ده‌توانێ تا ڕاده‌یه‌ک بێت که خوێنه‌ر چیتر هه‌ست به زمانی دووهه‌م نه‌کات و ئه‌و به‌رهه‌مه، به به‌رهه‌مێکی کوردی قبووڵ بکات. ئه‌میش دیسانه‌که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وردبینی و ماندووبوونی نووسه‌ری وه‌رگێر، که به خوشحاڵییه‌وه له‌م باره‌وه نموونه‌مان زۆرن.
ژێده‌ر: ماڵپه‌ڕی «بیتوته«، ماڵپه‌ری کتێبخانه‌ی ئه‌وین.
لە ژماره ٦٦٥ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه