دەوڵەتی باراك ئۆباما وەبیر دەوڵەتانی جیهانو بانكەكانی ئامریكای هێنایهوه كە گەمارۆكانی سەر ئێران هێشتا لە جێی خۆیاننو؛ وریایی داوە كە شیركەتە ڕۆژاواییەكان تا بەر لە جێبەجێكرانی تەواوی ڕێككەوتنامەی ناوكی، پەلە له سەرمایەدانان لە پیشەسازیی نەوتو بەشەكانی دیكەی ئابووریی ئێراندا نەكەن.
سەرچاوە دیپڵۆماتیكەكان بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزیان ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە لە پەیامێكدا داوای لە باڵوێزخانەكانی ئامریكا لە سەرتاسەری جیهان كردووە ئاگاداری ئەم مەسەلە بن كە گەمارۆكانی سەر ئێران هێشتاش هەر لە جێی خۆیاننو ئێران لەم قەیرانە دەرباز نەبووە.
سەرچاوەیەكی دیپڵۆماتیك لە لەندەنەوە بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە كە، دەوڵەتی ئامریكا بەنیازە بە وڵاتە جۆراوجۆرەكان ڕابگەیەنێ كە تا گەیشتن بە كاتی دیاریكراو هیچ هەوڵێك بۆ مامهڵهو سهودای گهوره لەگەڵ ئێران نەدەن.
ئهمریکا دهڵێ ئێستاش كاتی هەڵوەشانەوەی تەواوی گەمارۆكانی سەر ئێران ڕوون نییە، بەڵام كۆمەڵێك لە كارناسان دەڵێن لە ئەگەری پێبەند بوونی ئێران بە ڕێككەوتنی ناوكیی ڤییەنو “بەرجام” دەكرێ لە ساڵی داهاتووڕا مامهڵهو بازرگانییهکان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی كۆمەڵە دهست پێبکاتهوه.
لە كاتی ڕێككەوتنی ناوكیی ڤیەنەوە تاكوو ئێستا، هەیئەتە پلەبەرزە ئابوورییەكانی وڵاتانی ڕۆژاوایی وەك ئاڵمان، فەرانسە و ئیتالیا سەردانی ئێرانیان كردووە.
ڕاپۆرتەكان ئاشكرایان كردووە كە لەم ماوەیەدا شیركەتە گرینگە نەوتییەكانی جیهان وەك “رۆیاڵ داچ شێل”، “تۆتال”ی فەرانسە و “ئانی”یی ئیتالیا لە ئاستێكی بەرزدا لەگەڵ كاربەدەستانی وەزارەتی نەوتی ئێران دانووستانیان بووه.