کۆماریخوازەکانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی توندیان خستۆتە بەردەم کۆنگرەی ئەو وڵاتە بۆ گوشاری یەکلاکەرەوە بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ” واشینگتۆن فری بیکن” کۆماریخوازەکانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکیان ئامادەکردوە بۆ گوشارێکی یەکلاکەرەوە بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو سەرچاوگەی تێرۆر و پشتیوانیی تێرۆر لە جیهاندا و ئەگەر لە کۆنگرەدا پەسەند بکرێ کۆماری ئیسلامیی ئێران بە چۆکدا دێنی.
شایانی باسە، ئەم گەڵاڵەیە لە ناوەندی خوێندنەوەی ستراتیژیکی کۆماریخوازەکاندا ئامادە کراوە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، بنێردرێتە کۆنگرە و بخرێتە دەنگدانەوە.
شایانی باسە کە ئەم گەڵاڵەیە چین و ڕووسیەش دەگرێتەوە و هەروەها پێشنیاریش کراوە کە هەموو یارمەتییەکان لە لایەن ئەمریکاوە بۆ لوبنان ڕابگیرێ و هیچ لێخۆشبوونێک بۆ گەمارۆکانی سەر ئێران بۆ هیچ وڵاتێک درێژ نەکرێتەوە.












