• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کەریم و ئامین دایک و باوکم بوون

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/08
جۆری بابەت: ئەدەب

ن: کامیل ئەحمەدی | و: سۆما ناسری

🔸 لە شەوێکی تاریکی پاییزیدا کە تازە کزەی سەرما دەستی پێکردبوو و دەنگی وەڕینی سەگەکان ئەو ناوەی پڕ کردبوو.

کەریم بەتەواوی لە پەنا دیوارە بڵیندەکانی تەویلە خۆی حەشاردابوو، پێچ‌وکڵاوەکەی خۆی لە سەر کردبوو کە تایبەتە بە ناوچەی موکریان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە حەوسەڵە و لەسەرەخۆ چاوەڕێ بوو، جگەرەیەکیشی لەدەستا بوو کە بە تووتن و پەڕ هەڵیپێچابوو. کەریم تەمەنی ١٨ ساڵ زیاتر نەبوو. کەمێک دواتر ئامینە لەنێو تاریکە شەوێدا وەدەرکەوت و بەرەو لای تەویلەکە ڕۆیشت.

ئەو لەگەڵ خۆیدا سەولەی هێنابوو (سەولە جۆرە نانێکی ئەستوورە کە بۆ سەگیان درووست دەکرد) سەگەکان لە خۆشی سەولەکان دەستیان کردبوو بە کلک بزواندن و دەیانویست سەولەکان لە کیژۆڵە گەنجەکە وەرگرن.

واوێدەچوو کە کچەکە خەریک بوو دەگریا، شتێکی لە ژێر باڵیدا شاردبۆوە، دیار بوو هەوڵی دەدا نەبینرێ.

بەردەوام ئاوڕی دەدایەوە و چاوی لە پشتەوەی خۆی دەکرد، لە کەریم نزیک بۆوە و بە ئەسپایی وتی: لێرەی؟ من نانم بە سەگەکان داوە تا ماوەیەک بیدەنگ دەبن، وەرە با هەڵێین. ئامین ١٧ ساڵی تەمەن بوو.

ئەوان ڕوویان کردە لای کێوەکان و لە دەروەی گوندەکەیان چاویان بە ڕێنوێنەکەیان کەوت کە قەرار بوو لەگەڵ خۆیدا بیانبا، کابرا یەکێک لە خزمەکانی کەریم بوو. ئەو بە ناڕەحەتی و ڕووگرژانە گوتی: دەبێ تەواوی ئەو ڕێگایە تا دەگەینە گوندی “پەسوێ” بە پێیان هەڵێین و دوایە لەوێ ماشێن بگرین و بەرەو نەغەدە بڕۆین.

هەر سێ هەڵاتووەکە لە تاریکی شەودا ونبوون.

چەند کاتژمێر دواتر گوێیان لە دەنگی پێی ئەسپەکان بوو کە سورەکانیان بە تووڕەیی و بە دەنگی بەرز دەیانگوڕاند، سێ کەسەکە دەیانزانی چ باسە و ئەو پیاوانە کێن و لە چ دەگەڕێن.

بابی ئامین لەگەڵ چەند چەکداری گوندەکەیان و دوو کوڕەکەی خۆی لەو دوو عاشقە دەگەڕان بۆ ئەوەیکە بیانگرنەوە. هەر دووکیان بێ‌وچان هەڵدەهاتن و لە پشت گاشەبەردەکان، خۆیان حەشاردا.

ڕۆژی دواتر بنەماڵەی کەریم لە نەغەدە، بە خۆشحاڵییەوە خۆیان بۆ ڕێوڕەسمی زەماوەند ساز دەکرد، هەڵبەت تا ئەو کاتەی کە ئەو نێردراوانەی بۆ لای بنەماڵەی ئامین نێردرابوون بۆ ئەوەی مەسڵەتیان لەگەڵ بکەن و ئاشتیان کەنەوە، نەدەکرا ئەو زەماوەندە بەڕێوەبچێ.

کەریم پێشتر سێ جار  ڕیش‌سپی و کەیخودای ناردبوو بۆ داواکاریی ئامین، بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون کچەکەیان بدەن بە کەسێک کە خەڵکی گوند نییە و باوکی نییە و ماڵیان لە شارە.

سەرەنجام کەریم بە ڕەزامەندیی ئامین، خۆی قۆلی هەڵماڵی و ئامینی هەڵگرت، بەڵام دەبوو ئەو نێوان ناخۆشییە لە نێوان بنەماڵەکاندا وەلابندرێ و کۆتایی پێ‌بهێنرێ. بۆیە مەلا و چەند ڕیش‌سپی ماشێنێکیان بەکرێ گرت و چوون بۆ ماڵە بابی ئامین بۆ ئەوەی لەگەڵیان مەسڵەت بکەن و ئاشت بنەوە، سەرەنجام تەنیا ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە هەبوو کە ئابڕوو و حەیسییەتیان بۆ بگەڕێتەوە؛ ئەویش ئەوە بوو کە یەکێک لە خوشکەکانی کەریم، کە ناوی کلسووم بوو، بدەن بە براگەورەکەی ئامین!

کلسووم کە کچێکی مێرمنداڵی شارستانی بوو و ئاوات و ئارەزووی ڕۆمانتیکی تایبەت بە خۆی هەبوو، بەڵام بۆی نەبوو لەو بارەوە هیچ بڵێ و ئەوە گەورەکان بوون کە ئەویان ناچار کرد لەگەڵ قادر برای ئامین ژیان پێکبێنێ.

کلسووم و قادریان لە ماڵێ لە یەک مارە کرد و دواتر لە دەفتەرخانەیەکی شاری نەغەدە تۆماریان کرد و هەر لەو ڕۆژەش‌دا کەریم و ئامین بە شادی و خۆشی زەماوەندیان کرد و لەوە خۆشحاڵ بوون کە بە یەکتری گەیشتوون و لەو نێوەدا کلسووم بوو کە ئەسرین لە چاوانی دەباری.

کلسووم هیچ‌کات گەورەکانی، مامەکانی و کوڕە مامەکانی خۆی لەو بارەوە نەبەخشی و لە تەواوی ژیانیدا بێدەنگی هەڵبژارد و جارجار نەبێ لە بابەتی وەک خۆشەویستی و ژیان، ئەویش بە سرتە لە لای ژنەکانی خزمیان، هەندێ شتی باس دەکرد، دەنا مات و بێدەنگ بوو. ئەو دەیزانی کە هەر خۆی بە تەنیا ئەو چارەنووسەی نەبووە.

لەو لاترەوە، ئامین ئەوەندەی هاوسەرەکەی خۆی خۆش دەویست کە نازناوی “لەیلی‌”یان بۆ هەڵبژاردبوو. کەریم و ئامین دایک و باوکی من بوون.

🔸 ئێستا چەند دەیە لە چیرۆکی کەریم و ئامین و چیرۆکی خەمباری کلسووم تێپەڕیوە و ئێستاشی لەگەڵ بێ، شتی لەو چەشنە هەر چەند کەمیش بێ، جاروبار ڕوودەدا.

بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە کە بە شێوەی چالاکانە خۆمان ڕابێنین، سەربەخۆیی لە هەڵبژاردندا برەو بدەین و لە بارەی ئەو بابەتانەوە بنووسین و هەوڵ بدەین ئاستی وریایی و بەشداریی خۆمان لە بابەت هەنگاونان بۆ چاکسازیی فەرهەنگی، بەرینە سەرێ.

ن: کامیل ئەحمەدی

و: سۆما ناسری

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist