لاوێكی خەڵكی شاری سنە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامییەوە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا.
به‌پێی هه‌واڵی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد کەسێک بە ناوی ئەرسەلان بەرزگەر خەڵکی شاری سنە سێشەممەی رابردوو له‌لایه‌ن هیزەکانی پۆلیس لە گەردەنەی سەلواتاوا تەقەی لێ کرا.
ئەرسەلان بەرزگەر دوای برینداربوونی به‌ڕێی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە کرا، بەڵام بەداخەوه دوای چوار رۆژ، ڕۆژی شه‌ممه، ١٨ ی ڕه‌زبه‌ر بە هۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا.
شایه‌تحاڵێکی ئه‌و ڕووداوه ده‌ڵێ هۆکارى تەقە کردنە له ئەرسەلان بەرزگەر تەنیا لە سەر ده‌مه‌قاڵه‌و قسه لێههڵبهزینهوهی نێوان ناوبراو‌و هێزه‌کانی ڕێژیم بووه.