“ئایشێ نۆزەری”، خوشکی شەهید “ئەبووبەکر نۆزەری”، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە، ۱۷ی جۆزەردانی ۱۳۹۹ی هەتاوی، خاتوو “ئایشێ نۆزەری”، خوشکی شەهید “ئەبووبەکر نۆزەری”، لە شاری شنۆ لە تەمەنی ٦۹ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
دادە ئایشێ ژنێکی نیشتمانپەروەر، گەل خۆشەویست و دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
ناوبراو خوشکی شەهید ئەبووبەکر نۆزەری بوو کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان ئەرکی پێسپێردراوی حیزبی ڕادەپەڕاند و هەر لەم ڕێگەیەشدا لە ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی شەهید بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی خاتوو ئایشێ نۆزەری و خزم کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.