سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی، ١٧ی ڕەزبەر به به‌شداری ئه‌ندامانی ئهسڵیو جێگری کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی‌و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمیته‌ی شاره‌کان له بنکه‌ی ناوه‌ندی یه‌کیه‌تیی لاوان له کۆیه به‌ڕێوه چوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا راپۆرتی چالاکییه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی یه‌کیه‌تیی لاوان له‌لایه‌ن پێشه‌وا عه‌لی پوور، سکرتێری ئەو رێکخراوەیە خوێندرایه‌وه؛ کە تێیدا بە ئاماژە به به‌شداری ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له جوڵه‌و چالاکییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، باس له‌و قۆناغه گرینگه‌ی ئێستای تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له رۆژهه‌ڵات کرابوو. لەو ڕاپۆرتەدا بە رێز‌و پێزانینەوە باس لە به‌شداریی ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان شانبەشانی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕات له پڕۆسه‌ی حزووری چه‌کدارانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرابوو.
له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا پێشه‌وا عه‌لیپوور ئاماژه‌ی به چالاکی به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی یه‌کیه‌تیی لاوان کرد و حزووری لاوانی دێموکرات له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی کرد که یه‌کیه‌تیی لاوان ده‌بێ تریبونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بکاته ده‌رفه‌تێک بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوار و مه‌ینه‌تییه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و پڕۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوولای دێموکرات کرا. یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پشتیوانی خۆی له سیاسه‌تی دیالۆگ‌و تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌که‌کان له نێوان هه‌ردوولا کرد و هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و گوتاری یهکگرتووییخوازی ئه‌م حیزبه دووپات کرده‌وه.
به‌شێکی تری کۆبونه‌وه‌که ته‌رخانکرا به کۆمه‌ڵێک باسی ته‌شکیلاتی و چالکییهکانی داهاتووی یه‌کیه‌تیی لاوان که له‌و به‌شه‌دا به‌شداربوان را و سه‌رنجی خۆیان بۆ قۆناغی نوێی تێکۆشان و هه‌روه‌ها درێژه‌دان به چالاکییه‌کان، خسته روو.