“کاندۆلیزا ڕایس” وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، دەڵێ با ئەو وڵاتانە هەڵە نەکەن و خۆیان لە کاروباری ئێمە هەڵنەقورتێنن، ئێمە وەکوو ئەوان خەڵکەکەی خۆمان ناکوژین.
“کاندۆ لیزا ڕایس”، لە بەرنامەیەکی میدیاییدا ڕایگەیاند کە ئیزن نادەین وڵاتانی چین و ڕووسیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستوەردان لە کاروباری ئەمریکادا بکەن، ئەمریکا یاسای هەیە و یاسا سەروەرە، لە وڵاتی ئێمەدا وەکوو ئێران نییە کە تەنیا بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینێک خەڵک بکوژن، وەکوو چین نییە کە خەڵکەکەی لە مەیدانی تیانان مین کۆمەڵکوژ بکا یان وەکوو ڕووسیە کە هێرش بکاتە سەر دراوسێکانی وەکوو کریمە و ئەوانی دیکە، بەڵکوو با ئەوان لە ئەمریکاوە فێر بن و ڕووبەرووی کێشەکانیان ببنەوە و چارەسەری بکەن نەک خەڵکەکەیان بکوژن.
شایانی باسە کە دەنگۆی دەستێوەردانی ئەو سێ وڵاتە لە خۆپێشاندانەکانی ئەمریکا هەیە و ئەمریکا پێیوایە کە چەپەکانی ئەو وڵاتە لە ژێر کاریگەریی وڵاتانی دیکەدا خەریکن لە ئاوی لێڵ ماسی دەگرن.












