ئه‌شتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێ وڵاتەکەی گۆڕانکاری لە به‌رنامه‌ی مەشقو ڕاهێنانپێکردنی ئۆپۆزیسێۆنی سورییه ده‌کا. ئه‌و ده‌ڵێ ئەمریکا ده‌یه‌وێ سەنگی هەوڵەکانی بخاتە سەر پێکەوەو کارکردن لەگەڵ هێزە بە تواناکانی کوردی‌و ئەوانی دیکە لە سورییه‌دا.
وەزیری بەرگریی ئەمریکا له پرێسکۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ مایکل فاڵۆن، وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا لە لەندەن گوتی ئەو کارەی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکان کردوویه‌تی نمونەیەکی چاکی رێبازێکی کاریگەرە لەگەڵ هێزێکی زەمینیی شەڕکەری کاراو کۆڵنەدەر.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپـۆرتێـکیدا نووسیویەتی ئەمریکا بە ڕه‌سمی کۆتایی بە بەرنامە ٥٠٠ میلیۆن دۆلاریـیەکەی بۆ مەشقو ڕاهێنانو پـڕ چەککردنی چەکدارانی ئـۆپـۆزسیۆنی سورییه دێنێ.
نیویۆرک تایمز لە زاری کاربەدەسـتێـکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نووسیویەتی که چیدیکه لە ئوردن‌و قەتەرو عهڕهبستانو ئیمارات مەشقو ڕاهێنان بەو چەکدارانە ناکەن کە بە میانهڕەوی سوننی ناویان ده‌به‌ن.