کورتە فیلمی ئەسرین کە تایبەت بە ژیانی کۆڵبەرانی کوردە بەرهەم هات.
کورتە فیلمی “ئەسرین” لە دەرهێنانی “هەژیر محەممەدی” و لە نووسینی “سارا ڕەشیدی”، بە ئاوڕدانەوە لە پرسی کۆڵبەری کۆتایی پێهات.
قۆناغی ئامادەکردن و تۆمارکردنی کورتە فیلمی ١٢ خولەکی “ئەسرین”، بە ئاوڕدانەوە لە پرسی کۆڵبەری و بەسەرهاتی خێزانێکی هەژار و دەسکورتی کۆمەڵگە کۆتایی پێهات.
جێی ئاماژەیە، سێناریۆی ئەم فیلمە لە ئەستۆی “سامان کەریمی” و فیلم و وێنەهەڵگریی لە ئەستۆی “پەرویز ڕۆستەمی” بووە و هەروەها بۆ مۆسیقای فیلمەکە لە ئەلبۆمێکی “کەیهان کەلهۆر” کەڵک وەرگیراوە.
شایانی باسە، کۆڵبەری ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە دیاردەیەک و کەم نین ئەو نووسەر، شاعیر و دەرهێنەرانەی کە هەوڵیانداوە لە ڕێگەی هونەرەکەیان بەشێک لە تراژیدیای ژیانی خەڵکی کورد بگێڕنەوە و لەم ڕێگەیەوە پرسی کۆڵبەری و ژیانی سەختی خەڵکی کوردستان بە جیهان بناسێنن.