تەقینەوەی مین له کوردستان قوربانییهکی دیکهی لێکهوتهوهو ئهمجارهیان له سهردهشت گیانی له لاوێکی کورد ستاند.
لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت لاوێکی کورد به ناوی کەیوان حاجی، تهمهن ٢٢ ساڵ که له مهزرای خۆیان خهریکی کاری وهڕزێری بووه، کهوتۆته سهر مینو گیانی له دهست دا.
بهپێی ڕاپۆرتی پهیامنێری کوردستانو کورد کەیوان حاجی که لهو ڕووداوهدا بە توندی بریندار بووە، له نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیو خوێنرێژی زۆرەوە گیانی له دهست دا.
بەپێی ئامارەكان 26 ساڵ دوای تەواوبوونی شەڕ ئێستاش 6 میلیۆن هێكتار خاكی بە مین تەندراوی ئێران خاوێن نەکراوەتەوەو پێنج پارێزگای ورمێ، سنە، ئیلام، كرماشانو خووزستان ئەم ناوچانە لە ڕۆژاوای ئێرانن كە زیاتر لە هەموو شوێنێكی دیكەی ئێران مینڕێژ كراون.
کاربەدەستانی رێژیم دەڵێن لە دوای تەوابوونی شەڕ تا ئێستا پتر لە ١٧ میلیۆن مینیان لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران لەگەڵ عێڕاق هەڵگرتۆتەوە، بەڵام بەپێی ئامارەکان ئێستاش ١٦ میلیۆن مینی لەکارنەخراوی دیکەش هەیە کە بەشی نیزیک بە تەوایان لە کوردستاننو لەلایەن دەوڵەتەوە بەرنامەو ئێڕادەیەکی ئەوتۆ بۆ هەڵگرتنەوەو لەکارخستنیان نابیندرێ.