محەمەدئەمین ئاگووشی، زیندانیی سیاسیی کورد له نامهیهکدا بۆ پاپ، ڕێبهری کاتۆلیکەکانی جیهان؛ “بانکی مۆن”، سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانو کومیساریای بەرزی مافی مرۆڤی سەر بەو رێکخرایهوهیه باسی له مهینهتیو دۆخی نالهباری خۆی له زینداندا کردوه.
زیندانی سیاسیی کورد محەمەدئەمین ئاگووشی لهو نامهیهدا نوسیویهتی که ئهمن موسڵمانو کورد زمانمو پێش گیرانم مامۆستا بووم، ئەگەر ئەوانە تاوانە هیچ سکاڵایەکم نیە!
ئاگووشی لە درێژەی نامەکهیدا دهڵێ ئەوەی ماوەی ٧ ساڵ زیاترە لە دوورترین جێگەی ئێران واتە زاهیدان دەستبەسەرم، لە لایەن دادگای نیزامیی پارێزگای ورمێوه کۆمەڵێک تۆمەتو تاوانی نارەوام دراوهته پاڵو سهرهتا سزای سێدارەم بە سەردا سەپێندرا، که دواتر بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕای گشتیو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سزای ئێعدامەکەم گۆڕدرا بۆ ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری زاهیدان.
ئاگوشی له نامهکهدا دهنووسێ بۆم پرسیارە کە تاوانی من چییە؟ لە کەس شاراوە نیە کە من بۆ ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ وەک مامۆستایەک ژیانی خۆم بۆ پەروەردەو فێرکردنی منداڵانی هەژاری ناوچە بێبەشەکانی سەرسنوورو گوندەکانی پارێزگاری ورمێ تەرخان کردووە. ئایا دەبێ بەو شێوەیە مامۆستایەک تاوانبار بکرێ؟ من موسڵمانو کوردمو، مامۆستا بووم، ئەگەر ئەوانە تاوانن، ئیتر هیچ سکاڵایەکم نیە.
ئهو دهڵێ چەندین جار نامەم بۆ کاربەدەستە پلەبەرزەکانی وڵات ناردوهو داوام کردووە بەر لێبووردن بکەوم، بەڵام هیچ ئاوڕێک لە داواکهم نەدراوەتەوە. من دەڵێم بێ تاوانمو خۆ ئەگەر تاوانباریش بم، ئەوا بە قەدەر پێویست سزای تاوانەکانی خۆمم وەرگرتووە. من زیاتر لە ٣ هەزار کیلۆمیتر لە زێدی خۆمەوە دوورم. ساڵی رابردووە، هاوسەرو کچەکەم بە هۆی خەمی قورسی دووری منو گوشارەکانی ژیان، بە شیوەیەکی زۆر خەمناک بوونە قوربانی.
محەمەدئەمین ئاگووشی دهڵێ گەورەکانی ئێمە دەڵێن کە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامو میراتگری ئەنبیاو ئیمامەکانن، دینەکەمان پڕە لە ڕوحم و خۆشەویستی، بەڵام منێکی نەخۆشی بێ دەرەتان لە هەموو چەشنە ڕوحمو لێبووردنێکی هەموو ئایینەکانی بێبەش کراوم. ماوەی حەوت ساڵە دایکە پیرە زەلیلەکەم دەستەودۆعایە بۆ ئەوەی لە کۆتو بەند ڕزگارم بێت، بەڵام ئێستا ئیتر ئەویش هیچ هیوایەکی بە ئازادکرانم نەماوە. تاقە کوڕێکی تازە پێگەشتووم لە سەر ماڵ هەبوو کە ئەویش بە هۆی بێ دەرەتانیو بێکارییەوە وڵاتی جێ هێشتو وەک پەنابەر ڕووی لە تورکیە کردووە.
جەنابی پاپی گەورە! ئایا لە جیهانی مەسیحیەت و ئاییەکانی دیکەش دا بەو شیوەیە لەگەڵ خهڵکو هاوئایینیی خۆیاندا ڕەفتار دەکەن؟ سوێندت دەدەم بە خوداو ئایینەکەت، بگەرە فریامو لەو دۆخە ڕزگارم کە.
محەمەدئەمین ئاگووشی له درێژهی نامهکهیدا ڕووی کردۆته بانکی مون، سکرتێری گشتیی نهتهوه یهکگرتووهکانو ناوی پیلای، سهرۆکی کۆمیساریای مافی مرۆڤی سهر بهو ریکخراوهیه.
محەمەدئەمین ئاگووشی دهڵێ: جەنابی بانکی مۆن و خاتوو پیلای!
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە ئەو جیهانەی کە لافی پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤو دیموکراسی لی دەدا، بە پیر بانگەوازی خەڵکانی زوڵم لێکراوی جیهانەوە بێو کارێکیان بۆ بکا؟ بۆچی کۆمەڵێک لە وڵاتانو کەسانی دەولەمەندی ئەم جیهانە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، باز بە سەر مافی مرۆڤە چەوساوەکاندا دەدەنو ئێوەش لە بەرامبەریاندا بێ دەنگن؟
تۆ بڵێی لە جیهاندا ویژدانێکی بە ئاگا هەبێ؟ ئایا مرۆڤایەتی مانایەکی ماوە؟ هەزار بریا من مرۆڤ نەبوومایە! ئەگەر مرۆڤایەتیو ئایینە ئاسمانییەکان ئەوهن، دهک به نهفرهت بن.
ئاگوشی له کۆتایی نامهکهیدا نووسیویهتی: داوا لە هەموو ویژدانە بە ئاگا و دەربەستەکان دەکەم کە دەنگی مەزلوومییەتی دایکە پیرەکەمو خۆم و بنەماڵە لێکهەڵوەشاوەکەم بە گوێ جیهاندا بدەن.