حسین هەمەدانی، سەرتیپی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی سوریە کوژرا.
سپای پاسداران لە راگەیەندراوێک دا وێڕای پشتراست‌کردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاند کە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی رەزبەر، هەمەدانی لە شاری حەڵەبی سوریە کەوتە بەر هێرش‌و کوژرا.
هەمەدانی لە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان و سەرکوتی خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان‌دا رۆڵی هەبوو. ئەو هەروەها لە خۆپێشاندانەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ساڵی ١٣٨٨، فەرماندەی سپای ٢٧ی محەممەد رەسوڵوڵڵا لە تاران بوو کە دەورێکی زۆری لە سەرکوت و کوشتاری خۆپێشاندەران و ناڕازیان دا گێڕا.
هەمەدانی یەکێک لەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی بوو کە بە هۆی بەشداری لە سەرکوتی خەڵکی مافخوازدا، لە لیستی گەمارۆکانی یەکێتی ئوروپا دا بوو.
کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه عه‌لی خامنه‌یی نایشارنه‌وه که به هه‌موو تواناوه بۆ ڕاگرتنی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتد‌ا شه‌ڕ ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها به‌دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیه له سووریه، ئه‌رته‌شی سووریه وێڕای سپای پاسدارانی ئێران‌و حیزبوڵڵای لوبنان ئاماده‌كاری بۆ هێرشی وشكانیی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دژبه‌رانی خۆی ده‌کا.
ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌کانی ئاڵمان ده‌ڵێن به هه‌زاران هێزی چه‌کداری حیزبوڵڵای لوبنان‌و سپای پاسدارانی ئێران وێڕای ئه‌رته‌شی سووریه خه‌ریكی ئاماده‌كاری كردن بۆ په‌لاماردانی بنكه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌سه‌د له سووریه‌ن.