دیارده‌ی كڕین‌و فرۆشتنی گورچیله له شاری شنۆش به شاراوە پەرەی سەندوە.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردستان‌و كورد له شاری شنۆ چینی هه‌ژارو دەکورت به هۆی ههژاریو نه‌داری به ناچاری بۆ دابینكردنی خه‌رجی ژیان یان دهرمانو نه‌شته‌رگه‌ریی کەسانی نەخۆشی بنەماڵەیان گورچیلەکانیان خۆیان ده‌فرۆشن.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له زۆربه‌ی بابه‌ته‌كانی فرۆشتنی گورچیلەدا دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه ڕێك ده‌كه‌ون كه ئه‌م سەودایە به نهێنی بمێنێتهوەو بۆ تاقیكاریی پزیشكی بۆ شارێكی دوور له شوێنی ژیانیان دهچنو به دزی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاریان سەوداکە رێک مدەخەنو دوای نەشتەرگەری‌و چابوونەوە بۆ شاره‌كه‌ی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
چاوەدێران دەڵێن نرخی هه‌ر گورچیلەیەک لە ئیران له نێوان ٢٥ تا ٣٠ میلیۆن تمه‌نه.
نوێترین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشتیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئێران له ٦٠ هه‌زار كه‌س نه‌خۆشیی گورچیلەی هەیە کە ٣٠ هه‌زار كه‌سیان حەوتووانە دەبێ 3 جار دیالیز ده‌كرێن.
چاوەدێرانی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێن بێكاری له ڕاده‌به‌ده‌ری لە كوردستان‌و پەرەسەندنی هەژاری دیارده‌ی فرۆشتنی گورچیلە لە کوردستانی لێ كهوتۆتهوەو ئەو دیاردەیە خەریکە زیاتریش پەرە دەستێنێ.