فرانسوا هۆلاند، سه‌ركۆماری فه‌رانسه دەڵێ بێتوو ئورووپا ڕێگهچارهیەیەک بۆ قه‌یرانی سووریه نه‌دۆزێته‌وه، بڵیسەکانی شه‌ڕ لە ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پتر بەرز دەبێتەوە.
سه‌ركۆماری فه‌رانسه کە له به‌رانبه‌ر نوێنه‌رانی پارلمانی ئورووپادا قسەی دەکرد، گوتی ئه‌گه‌ر ئێمه ئیزن بده‌ین كێشه مه‌زهه‌بییه‌كان قووڵتر بن، ئەوا بێ گومان ئێمه‌ش دەگرێتهوهو ئه‌م قهیرانەش شه‌ڕێکی گەورەی لێ دەکەوێتەوەو بەوەش پڕیشکەی شەڕ دەگاتە ئورووپا.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێ به‌به‌شداریی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی یارمه‌تی به سه‌قامگیركردنی داهاتووی سیاسیی سووریه ده‌ده‌ن، جێگرهوهیەک به خه‌ڵكی سووریه بناسێنن.
سه‌ركۆماری فه‌رانسه كه له ساڵی 2013وه له پارلمانی ئورووپا قسه‌ی نه‌كردبوو، لە وتارەکەیدا پێداگریی كرده‌وه كه یه‌كیه‌تیی ئورووپا، ده‌بێ به‌خێرایی هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی په‌نابه‌رانیش بدۆزێته‌وه. ناوبراو ده‌ڵێ ئێمه ده‌بێ ناوه‌ندێکی وه‌رگرتن بۆ په‌نابه‌ران بکەینەوە تا سنوورهیكانی ئێمه له ڕێگه‌ی ناقانوونییه‌وه نەبەزێندرێن.