به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره‌كانی ماشێن له چاو ساڵی ڕابردوو له وڵاتی ئێران سه‌دی ٥٠ دابه‌زیوه.
وه‌زیری پیشهسازیو بازرگانیی ئێران ڕایگه‌یاند كه به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو جۆره‌كانی ماشێن له ئێران له ١١٥ هه‌زارو ٤٦٢ ماشێن له مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٣ بۆ ٦٠ هه‌زارو ٥٣٣ ماشێن دابه‌زیوه، به‌م شێوه‌یه سه‌دی ٤٧ ی بەرهەمهێنانی ماشێن لە ئێران لە کەمی داوە.
دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی ماشێن له ئێران له حاڵێكدایه كه کارخانەکانی بەرهەمهێنەری ماشێن لە ئێران لەم دواییانەدا هه‌لومه‌رجێكی له‌باریان بۆ كڕینی ماشێن پێك هێناوه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ش نه‌یتوانیوه ئاستی كڕینی ماشێنه نێوخۆییه‌كانی ئێران به‌رز بكاته‌وه.
لە کەمیدانی بەرهەمهێنانی ماشێن لە نێو خۆی وڵات لە کاتێکدا باسی لێ دەکرێ کە ناڕەزایەتییەکان لەسەر كەیفییەتو نرخی ماشێنه نێوخۆییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی کردوە.
به‌كارهێنه‌ران بە لەبەرچاوگرتنی کەیفیەتی ماشینەکان دەڵێن نرخەکانیان زۆر گرانە. هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی بنه‌ماڵه له چاو داهاته‌كه‌یان وێده‌چێ ناڕه‌زایه‌تی له ماشێنه نێوخۆییه‌كان ببێته هۆی دابه‌زینی كرێن و له ئاكامدا دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی ماشێنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.