ژنێک لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەردەشت بە هۆی جیابوونەوە لە مێردەکەی خۆی کوشت، لاوێکی خەڵکی سەردەشتیش کۆتایی بە ژیانی هێنا
بەپێی هەواڵی گهیشتوو به کوردکاناڵ ڕۆژی ١٣ی رەزبەر لە ئاوایی ” مارهغان”ی سەر بە سەردەشت، ژنێک بە ناوی ئارەزوو محەممەدپوور کچی ئومید بە هۆی جیابوونەوە لەهاوسەرەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
زانیارییهکان باس لهوه دهکهن که ئارەزوو خەڵکی ئاوایی ” قولەسوێری” بووەو لەگەڵ لاوێکی ئاوایی مارهغان ژیانی هاوبهشی پێک هێنابوو.
هەروەها پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەریش لاوێکی سەردەشتی بە ناوی “بێهنام فەرخەپوور”، کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
وەک لە هەواڵەکاندا هاتوە تەرمی ئەو لاوە لە نێو دارستانەکانی گوندی فەقێ خدریان دۆزراوەتەوەو هۆکاری خۆکوشتنەکەی نەزاندراوە.
بێهنامی ١٩ ساڵان، لەدایکبووی نیسکاوێی سەردەشت و خوێندکاری ساڵی دووهەمی زانکۆی ئازادی شارەکە بوو.