١٥٠٠ پڕۆژەی نیوەتەواو لە پارێزگای سنە هەیە
هەواڵدەریی حکومەتیی مێهر لە ڕاپۆرتێک دا ئاشكرای کردووە کە ١٥٠٠ پڕۆژەی نیوەکارە لە پارێزگای سنە هەیە کە بۆ تەواوکردنیان پێویست بە تەرخانکردنی ٧ هەزار میلیارد تمەن بودجە هەیە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە دوو نەخۆشخانەی ٣٢ تەختی لە شەرەکانی سەروڵاواو دێولان، پڕۆژەی تۆنێلی شەقامی ئینقلابی سنە، فەرهەنگسەرای جەوانو پارکینگی چەند نهۆمی عەبدولعەلی سنەیی، تەنیا چەند نموونەیەکن لەو پڕۆژە ناتەواوانەی کە بۆ تەواو کردنیان پێوێست بە ٧ هەزار میلیارد تمەنە.
جێی باسە پارێزگای سنەو سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵات بەهۆی هەڵاواردنەوە لەلایان حکوومەتە یەک بەدوای یەکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوام پشتگوێ خراونو لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بێبەش کراون.