٩ پڕۆژەی وەرزشی قوتابیان لە پارێزگای ئیلام بەهۆی نەبوونی ئێعتبارو بودجەی پێویست وازی لێ هێندراوە.
بەڕێوەبەری گشتی نۆژەنکردنەوە، پێشخستنو پێڕاگەشتنی قوتابخانەکانی ئیلام دەڵێ کە بۆ درێژەدان بەو پڕۆژانە چاوەڕوانی دابینکردنی بودجەی پێویستن.
بە وتەی ” سەعید هۆژەبری” ئەو پڕۆژانە تایبەتن بە چالاکی وەرزشیی قوتابیان و 7 ساڵۆنی وەرزشیو ٢ مەلەوانگە لە خۆ دەگرێ کە لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە دەست بە بنیاتنانیان کراوەو ئێستا بە نیوەچلی ماونەتەوە.
ئەو دەڵێ ئەگەر بمانەوێ ئەو پڕۆژانە تەواو بن، دەبێ ٨ میلیارد تمەنیان بۆ تەرخان بکرێ.
ناوبراو لە درێژە دا گوتی: ئەو پڕۆژانە لە ساڵی ٩١دا هێندێک بودجەیان بۆ دیاری دەکرا، بەڵام ساڵەکانی ٩٢ و ٩٣ ئەو بودجەیەش بڕاو بە تەواوی پشتگوێ خران.
پێویست بە ئاماژەیە کە ١٠٠ هەزار قوتابیو خوێندکار لە پارێزگای ئیلام لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن دان، بەڵام لە جێگەو کەرەستەو پێداویستی وەرزشیو کات بە سەربردن بێبەشن.