هه‌ڵكه‌ندنی تونێلی گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی كانی سێوی پیرانشار بۆ گۆلی ورمێ به ئاماده‌بوونی وه‌زیری وزه ده‌ستی پێكرد.
كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی ده‌ڵێن یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی بوژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی كانی سێوی پیرانشار بۆ ئه‌م گۆله‌یه.
گواستنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی كانی سێوی پیرانشار بۆ گۆلی ورمێ له حاڵێك دایه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێشیش بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئاوی “کەڵوێ”ش بۆ ورمێ هاتبووه به‌رباس و پێی له قۆناخی جێبه‌جێكردن ناوه.
ئه‌م کۆمەڵە بڕیار‌و هەوڵەی ده‌وڵه‌ت بۆ بوژاندنەوەی گۆلی ورمێ له حاڵێك دایه كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌فته‌ری فێركردن‌و به‌شداریكردنی خه‌ڵكی لە ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی پێی وایە گه‌ڵاڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاویان به ئازارشكێنی كاتی زانیوەو ده‌ڵێن، گواستنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووکیش کێشەی گۆلی ورمێ چاره‌سه‌ر ناكا.
به قسەی ناوبراو، ئه‌گه‌ر گهلاڵهكانی گواستنه‌وه‌ی ئاو كاریگه‌رییان بوایە، دهبوا٣ تونێلی گواستنه‌وه‌ی ئاو له كوهڕه‌نگ گیروگرفتی زایهندهروودی چاره‌سه‌ر ده‌كرد به‌ڵام نه ته‌نیا ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد، به‌ڵكوو تاڵاوی گاوخونیی وشك كرد‌و ده‌شتی سگری كه خاكێكی پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ت بوو بوو به بیانانێكی به‌ره‌هووت.
ئەو دەڵێ گۆلی ورمێ تا ئه‌و كاته‌ی كه ٧٢ به‌نداو له‌سه‌ر ١١ ڕووباری ده‌ورووبه‌ری هه‌ڵبه‌ستراون وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، بارودۆخەکە هەروا دەبێ.