بیرمه‌ندێكی كوردی باكووری كوردستان توانی خه‌ڵاتی نۆبێلی شیمی وه‌ربگرێ.
بۆ ڕێزگرتن له هه‌وڵ و خزمه‌ته‌كانی “توماس لیندال”ی سۆئێدی له ڕێكخراوی فرانسیس كریك و تاقیگه‌ی “كلێر هال” له بریتانیا، “پۆل مۆلدریچ”ی ئامریكایی له ڕێكخراوی پزیشكیی هاوارد هیووز و زانستگه‌ی پزیشكیی زانكۆی دووكو؛ هه‌روه‌ها “عه‌زیز سانجار” هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له زانكۆی كارۆلینای باكوور بۆ میكانیزمی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی “دی ئێن ئێی”، خه‌ڵاتی نۆبێلی شیمیی ساڵی ٢٠١٥ به‌م كه‌سانه به‌خشرا.
ئه‌م خه‌ڵاته به بۆنه‌ی ههوڵو ماندووبوونی ٣ شیمی زان بۆ پێشكێشكردنی زانستی بنیاتی له بابه‌ت چۆنیه‌تیی كاركردی سلوولێكی زیندوو و كه‌ڵكوه‌رگرتن لێی بۆ گه‌شه‌پێدانی چاره‌سه‌ری نوێی شێرپه‌نجه به‌م بیرمه‌ندانه به‌خشراوه.
پرۆفسۆر عه‌زیز سنجار له دایكبووی ساڵی 1325 ی هەتاوی له ستۆری هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگای ماردینی باكووری كوردستانه.
سنجار یه‌كه‌مین زانای كورده كه تا ئێستا توانیویه‌تی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل بێ.