وه‌زیری په‌روه‌رده‌و بارهێنانی ئێران ده‌ڵێ له‌وانه‌یه تا ١٠ ساڵی داهاتوو سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ئێران به كه‌رسته‌ی ئیمه‌نی‌و ستاندارد پۆشته بكرێن.
دووهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی قوتابخانه ئیمه‌نه‌كان به ئاماده بوونی 23 وڵات له تاران به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هاتنه به‌ر باس، بڕی بودجەی پێشنیار كرا‌و بۆ ئیمه‌ن كردنی قوتابخانه‌كانی ئێران له ساڵانی داهاتوودا ٣ میلیارد دۆلار دیاری كراوه.
عه‌لی ئه‌سغه‌ر فانی، وه‌زیری په‌روه‌رده و بارهێنان گوتوویه‌تی ٢ له ٣ی كه‌شی فێركاریی ئه‌م وڵاته به ستاندارد كراوه و پته‌وكردنی ١ له ٣ی دیكه‌ی خوێندنگه نائه‌منه‌كان پێویستی به دابینكردنی بوودجه هه‌یه.
مورته‌زا ڕه‌ئیسی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی نۆژه‌نكردنه‌وه و پۆشته كردنی قوتابخانه‌كانی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه ٢٠٠ هه‌زار قوتابی له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان، هه‌ر به شێوه‌ی ڕابردوو كه‌ڵك له سۆبه‌ی ناستاندارد وه‌رده‌گرن.
دوو ساڵ‌و مانگێك پێش ئه‌م قسانه، له ڕێكه‌وتی ١٥ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩١، سۆبه‌ی پۆلێكی ٣٧ كه‌سیی له قوتابخانه‌ی شیناوێی پیرانشار ئاگری گرت. له‌م ڕووداوه‌دا 2 كه‌س له قوتابییه‌كانی ئه‌م پۆله به‌هۆی قووڵبوونی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ست دا و ١٢ كه‌سی دیكه‌شیان سه‌دی ٣٠ تا سه‌دی ٦٠ ی جه‌سته‌یان سووتا.
جێی باسه قوتابیانی زیان دیتوو له‌م ڕووداوه‌دا وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان ماوه‌ی ٣ ساڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌و گرفتێكی یه‌كجار زۆر به‌ره‌وڕوو بوون. ئه‌وان ڕێكه‌وتی ٨ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٣ له به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌ركۆماری ئێران كۆ بوونه‌وه. تا ئه‌م كات‌و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی ١٨ مانگ به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا، گرفته ماڵی و مه‌عنه‌وییه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵانه هه‌ر له جێی خۆیان بوون‌و ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی خۆی ته‌نانه‌ت له بابه‌ت پێدانی “دیه”ش به‌جێ نه‌گه‌یاندبوو.