عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆر به توندی هێرشی كردۆته سه‌ر دژبه‌رانی خۆی‌و له بابه‌ت سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ش پێداگری كردووه كه دانووستان له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا قه‌ده‌غه‌یه.
عه‌لی خامنه‌یی له دیدار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له فه‌رمانده‌كان‌و كارگێڕانی هێزی ده‌ریایی سپای پاسداران گوتی: كۆماری ئیسلامی نه‌ك هه‌ر ڕێگری له ڕه‌خنه‌ی دوژمن بۆ نێو ڕیزه‌كانی خۆی ده‌كا، به‌ڵكوو ڕێگه‌شی به دوژمن نه‌داوه تا پیلانه‌كانی خۆی له ناوچه‌دا جێبه‌جێ بكا.
چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌ڵێن ڕووی ئه‌م ئاماژه‌یه‌ی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له مه‌سه‌له‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌یه كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆریشی لێ كه‌وتۆته‌وه. ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی ئێران بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌م دواییانه‌دا یه‌مه‌ن پێوه‌ندییه دیپڵۆماتیكه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بپچڕێنێ‌و به‌حره‌ینیش کارداری ئێران له وڵاته‌كه‌ی وه‌ده‌ر بنێ‌و باڵوێزی خۆشی له تاران بانگ بكاته‌وه.
خامنه‌یی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی خۆیدا پڕژاوه‌ته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ ئامریكا‌و وێڕای دژایه‌تی‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له گوتوویه‌تی: دانووستان له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا هیچ سوودێكی نییه و بگره زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش به كۆماری ئیسلامی ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ر بۆیه دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌م قسانه‌ی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدایه كه چه‌ند ڕۆژ پێشتر حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌ركۆماری ئێران، له لێدوانێكدا بۆ كاناڵی ئامریكایی سی به ئێس، گوتی له ڕوانگه‌ی ئه‌و، به‌دوای دانووستانی ئه‌تۆمی‌دا، یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دوژمنایه‌تیی نێوان ئێران‌و ئا‌مریكا هه‌ڵێندراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پاش ڕێككه‌وتنامه‌ی ناوكیی ئه‌م دواییانه له‌گه‌ڵ جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له په‌ڕاوێزی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی هه‌بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خامنه‌یی پێداگری كردبوو كه ته‌نیا ڕێگه‌ی پێداون له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی ناوكی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا دانووستان بكه‌ن، به‌ڵام زه‌ریف‌و كێری سه‌باره‌ت به مژاری ناوچه و قه‌یرانی سووریه‌ش قسه‌یان كردووه.