هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بۆ سێهه‌مین مانگ به‌رده‌وام له حاڵی دابه‌زین دایه‌و فرۆشتنی نه‌وتی خاو له‌م مانگه‌دا بۆ ٨٣٠هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدا دابه‌زی.
هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز به پێی به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رنامه‌ی نه‌وتكێشه‌كان ده‌نووسێ نه‌وتی ئێران سه‌ره‌ڕای دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا به‌رده‌وام له دابه‌زین دایەو؛ ئێران هێشتا پاش ڕێككه‌وتنی ناوكی نه‌یتوانیوه قه‌یرانی نه‌وت چاره‌سه‌ر بكا.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه وڵاتی چین کە گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێرانه، له‌م مانگه‌دا كه‌مترین ئاستی نه‌وت له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له ئێران كڕیوه.
به‌گشتی، كڕیارانی نه‌وتی ئاسیایی ئێران چین، هیند، ژاپۆن و كوره‌ی باشوور له مانگی ئۆكتۆبردا ٧٢٠ هه‌زار بۆشكه‌یان له ڕۆژدا نه‌وت له وڵاتی ئێران كڕیوه كه سه‌دی ١٢ كه‌متر له ئی مانگی ڕابردوویه.
ئێران و ٦ زلهێزه جیهانییه‌كان مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ڕێككه‌وتنی ناوكییان ئیمزا كرد كه شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كرا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌رز بێته‌وه، هه‌ڵبه‌ته چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران تا سێ مانگی ساڵی داهاتووی هه‌تاوی درێژه بكێشێ.