هه‌یئه‌تێکی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سه‌ردانی محه‌ممه‌د مرادی، زیندانیی سیاسیی کوردی کرد که ماوه‌یه‌که له زیندان ئازاد بووه‌و هاتۆته باشووری کوردستان.
محه‌ممه‌د مرادی، زیندانیی سیاسیی کورد که به تاوانی ئه‌ندامه‌تیی حیزبی دێموکڕات گیرابوو، دوای کێشانی ٢٠ ساڵ ماوه حه‌بسه‌که‌ی له زیندان ئازاد کرا و نیشتمانی به‌جێهێشت.
هه‌یئه‌تێکی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی سۆران نوری، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌و به هاوڕێیه‌تیی که‌ریم مه‌هده‌وی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوهندیو به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له سلێمانی سه‌ردانی محه‌ممه‌د مرادی له که‌مپی باریکه‌یان کرد.
له‌و سهردانو دیداره‌دا شاندی حیزب وێڕای به‌خێرهێنانی محه‌ممه‌د مرادی سڵاوی رێبه‌ریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان به ناوبراو گهیاندو به نوێنه‌رایه‌تیی حیزبه‌وه سڵاویان بۆ ٢٠ ساڵ خهباتو تێکۆشانی له زیندان‌و خۆڕاگریی ئه‌ویان له‌به‌رامبه‌ر ئیڕاده‌ی ڕێژیم‌دا کرد.
محه‌ممه‌د مرادیش له‌و دیداره‌دا خۆشحاڵیی خۆی بۆ سه‌ردانه‌ی شاندی حیزبی دێموکڕات دهربڕیو باسی له خۆڕاگری‌و ئیمان‌و وره‌ی به‌رزی زیندانیانی سیاسیی کورد له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا کرد.
محەممەد مرادی” خەڵکی “سەرپێڵ زەهاو” ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی هاته ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و سێ ساڵ دواتر له ساڵی ٧٥دا له ناوچەی “داڵاهۆ” بە دیل گیراو دوای دادگایی کردنی سزای ٢٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
محەممەد مورادی پاش کێشانی ٢٠ ساڵ زیندانی ئازاد کراو دوای ئازادبوونی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی بهجێهێشتو ئێستا نیشته‌جێی باشووری کوردستانه.