تورکیه ده‌ڵێ ڕووسیه له سووریه شه‌ڕی رێکخراوی تێرۆریستیی داعش ناکا، به‌ڵکوو شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی‌و به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کا.
ئه‌حمه‌د دادوودئۆغلوو، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیه ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٥ ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند که له ٥٧ هێرشی ئاسمانیی ڕووسیه له خاکی سووریه له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا ته‌نیا دوو هێرشیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش بووه.
داوودئۆغڵوو ده‌ڵێ به پشتبه‌ستن به زانیاریی ناوه‌نده هه‌واڵگرییه‌کانی تورکیه ئه‌و ٥٥ هێڕشه‌ی ڕووسیه بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گای هێزه‌کانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د بووه که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو تورکیه‌و وڵاتانی ڕۆژاواییه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌کرێ.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی که تورکیه سه‌باره‌ت به به‌زاندنی سنووری ئاسمانیی وڵاته‌که‌ی له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه بێده‌نگ نابێ‌و ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانانێ، داوودئۆغلوو گوتی وڵاته‌که‌ی هیواداره که قه‌یرانی سووریه شه‌ڕو پێکدادانی نێوان ناتۆ و ڕووسیه یا ڕووسیهو تورکیه‌ی لێ نه‌که‌وێته‌وه.
داوودئۆغلوو که وه‌ڵامی پرسیاری کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی ده‌داوه، له‌باره‌ی ئاڵۆزیی نێوان تورکیه، وه‌ک ئه‌ندامی ناتۆ له گه‌ڵ ڕووسیه گوتی: پرسی بردنه ژێرپرسیاری ئه‌منیه‌تی سنوورهکانو ئاسمان‌و خاکی تورکیه شتێک نییه ئه‌وان لێی خۆش بن‌و کاردانه‌وه‌یان بۆی نه‌بێ.