كرانه‌وه‌ی ڕه‌سمیی سنووری كێلێ له سه‌رده‌شت هه‌روا ناڕوونه‌و پشتگوێ ده‌خرێ.
قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت، پارێزگاری ورمێ له کاتی سه‌ردانی سنووری كێلێ له سه‌رده‌شت گوتی، سنووری كێلێ باشترین ڕێگه‌ی هه‌نارده‌ی پارێزگای ورمێ بۆ هه‌رێمی كوردستانه‌و ئه‌مه هه‌لێكی ده‌گمه‌نه.
ناوبراو گوتی ئه‌م سنووره هه‌ر ئێستا نیوه داخراوه‌و بڕی ئاڵوگۆڕی كالا له ڕێگه‌ی ئه‌م سنووره له چاو ساڵی پێشوو نه‌ته‌نیا زیادی نه‌کردوه، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
پارێزگاری ورمێ له قسه‌كانیدا نه‌یگوت سه‌ره‌ڕای پێویستیی خه‌ڵك به کرانه‌وه‌ی ئه‌و سنووره‌و هه‌ڵكه‌وته‌ی تایبه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه له‌به‌رچی كرانه‌وه‌ی ڕه‌سمیی ئه‌م سنووره به‌رده‌وام دوا ده‌خرێ‌و کێشه‌که له چیدایه؟
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتویه‌تی که بۆ ئاسانكاری‌و كرانه‌وه‌ی خێرایی ئه‌م سنووره، پێشنیار ده‌كا تا ئه‌م سنووره ڕه‌سمی ده‌كرێ كه‌ڵك له مۆری باشماخ وهرگیردرێو ئه‌گه‌ری لایه‌نی ئێرانی رشهزامهندییان له‌سه‌ر بێ ده‌توانین ئه‌م ڕێكاره به‌كار بێنین؛ ئه‌وه‌ش که حاڵێکدا که ئه‌و بڕیاره نابه‌رپرسانه‌یه خزمه‌ت به خه‌ڵکی ناوچه‌که ناکا.
شایانی باسه كه قسه‌كانی ناوبراو نیشانه‌ی پێخۆشنه‌بوونی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت به کردنه‌وه‌ی ڕه‌سمیی ئه‌و ده‌روازه سنوورییه ده‌گه‌یه‌نێ.