محه‌ممه‌د موقیمی، سه‌رۆكی پۆلیسی ئاگاهیی هێزی ئینتزامیی ئێران ده‌ڵێ هێندێك تاوانباران بۆ قاچاخكردنی شتومه‌ك‌و کاڵای قاچاغ ئۆتومبیله‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌کار دێنن.
محه‌ممه‌د موقیمی به هه‌واڵده‌ریی مێهری ڕاگه‌یاندوه كه ناونیشان‌و به‌ڵگه‌یان هه‌یه كه ماشێنه قورس‌و نیوه قورسه‌كانی ده‌وڵه‌ت کاری قاچاخیان پێ ده‌كرێ.
ناوبراو گوتی ئه‌م كه‌سانه كه له ناوه‌نده‌وه بۆ شارێكی دیكه كالا ده‌گوازنه‌وه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا كاڵای قاچاخ دێنن‌و ده‌به‌ن‌و ئێمه‌ش ناتوانین هه‌موو ماشێنێكی ده‌وڵه‌تی ڕابگرین و بیپشكنین.
گه‌نده‌ڵی و دزیی ماڵی ماشێنه ده‌وڵه‌تییه‌كان له ئێران زۆر باوه‌و جار ناجارێك ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئێران ئاماژه‌یه‌كی چووكی پێده‌كه‌ن.
چه‌ند مانگ له‌وه‌پێشیش شه‌وێك له سنووری گومركی سه‌رده‌شت ٨٠٠ تۆن پرته‌قاڵی میسری هاته نێو ئێران‌و ڕاگه‌یه‌نه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مه له‌سه‌ر بڕیاری پارێزگا بووه.
عیسا كه‌ڵانته‌ری، ڕاوێژكاری جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماریش له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ گوتی، زۆربه‌ی هاورده‌كه‌رانی میوه له ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تن‌و چاوه‌دێری به‌سه‌ر کاری ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتی جیهادی كه‌شاوه‌رزی‌دا نییه‌و ئه‌وان له‌وان سه‌رترن.
به قسه‌ی حه‌بیب حه‌قیقی، سه‌رۆكی ستادی ناوه‌ندیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخی كاڵا و دراو، ئاستی قاچاخی كاڵای له ئێران ٢٥ میلیارد دۆلار مه‌زنده ده‌کرێ.
شایانی باسه داننانی ناوبرا به ده‌ست تێداهه‌بوونی کاربه‌ده‌ستانی ده‌ڵه‌ت له قاچاغی کاڵا له حاڵێک دایه که ڕۆژانه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له كوردستان له ناوچه سنوورییه‌كان به كۆڵبه‌ری ژیانی خۆیان دابین ده‌كه‌ن، ده‌بنه ئامانجی گولله‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و ده‌کوژرێن‌و بریندار ده‌بن.