دوو هێكتار له لێره‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئاوایی شیواشانی ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌رده‌شت به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه بووه خه‌ڵووز.
ڕه‌حمان ئه‌مینی، به‌رپرسی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری سه‌رده‌شت وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی، به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوغرافیایی‌و ئاسته‌م بوونی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌یانتوانیوه له کاتی خۆیدا ئاگره‌که بکوژێننه‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه زیاتر له دوو هێكتار له لێره‌واره‌كانی پشت ئاوایی شیواشان سوتاوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ به هۆی بای توند‌و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی ئاگره‌كه به داخه‌وه هه‌زار داربه‌ڕووی به ته‌مه‌ن و پڕ بایه‌خ بووه‌ته خه‌ڵووز.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له ناوچه‌ی تاڤگه‌ی شهڵماشیش ئاگرێك كه‌وته‌وه به‌ڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا هۆكاری ئه‌م ئاگركهوتنهوهیهو بڕی زیان‌و زه‌ره‌ره‌کانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه له حاڵێكدا ئه‌م دوو شوێنه ئاگریان تێبه‌ربووه كه ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردووش به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه زیاتر له 2 هێكتار له باغی ترێ ڕه‌شه‌ی ئاوایی بێورانی سه‌رێی سه‌ربه به‌شی ناوه‌ندیی سه‌رده‌شت له ئاگردا سووتا.