ئیره‌ج محه‌ممه‌دی، به‌ندكراوی سیاسیی کورد له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی زاهیدان، ڕێكه‌وتی ١١ی ڕه‌زبه‌ر پاش په‌لامار و پشكنینی هێزه‌كانی حیفازه‌تی زیندان له به‌ندی گشتیی ئه‌م زیندانه، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سیی زیندان گوازراوتهوهو له ئێستادا مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڕی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران به‌یانیی ڕۆژی ١١ی ڕه‌زبه‌ر، حیفازه‌ت و به‌شی پشكنینی زیندانی ناوه‌ندیی زیندانی زاهیدان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌شی گشتیی ئه‌م زیندانه‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی زیندانیانی ئه‌م به‌نده به تایبه‌ت چه‌ند زیندانییه‌کی وه‌ك محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشیو ئیره‌ج محه‌ممه‌دی و بێ حوڕمه‌تی كردن به ئه‌وان، به شێوه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاو و توندوتیژانه پشكنیویانن.
پاش ئه‌م پشكنینه‌ش ئیره‌ج محه‌ممه‌دی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له بابه‌ت ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته توند‌و دوور له ڕێز‌و ئه‌ده‌به ده‌ربڕیوه‌و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ڕاپێچی به‌ندی تاكه‌كه‌سییان كردووه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه باس له وه ده‌كرێ كه كاربه‌ده‌ستانی زیندان هه‌وڵیان داوه محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشیش بۆ قه‌ره‌نتینه بگوازنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕێگری كردنی زیندانیان و خۆڕاگری كردنی ئه‌وان نه‌یانتوانیوه ئه‌م كاره بكه‌ن.
ئیره‌ج محه‌ممه‌دی له مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٨٨ وێڕای محه‌ممه‌دئه‌مین ئاگووشی و ئه‌حمه‌د پوولادخانی به تۆمه‌تی سیخوڕی كردن بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كران‌و پاشان له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٩١ هه‌ركام له‌وان حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی تهعزیریو دوورخرانه‌وه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.