به‌دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیه له سووریه، ئه‌رته‌شی سووریه وێڕای سپای پاسدارانی ئێران‌و حیزبوڵڵای لوبنان خه‌ریكی ئاماده‌كاری بۆ هێرشی وشكانیی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دژبه‌رانی خۆیه‌تی.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاڵمان، به هه‌زاران هێزی حیزبوڵڵای لوبنان‌و سپای پاسدارانی ئێران وێڕای ئه‌رته‌شی سووریه خه‌ریكی ئاماده‌كاری كردن بۆ په‌لاماردانی بنكه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌سه‌د له باكووری شاری ناوه‌ندیی “حومس”ن.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزیش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاندبوو له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به سه‌دان که‌س هێزی چه‌کداری ئێران به‌ڕێی سووریه كراون.
کارناسانی سیاسی ده‌ڵێن سیاسه‌تی ڕووسیه له سووریه‌و عه‌مه‌لیاتی نیزامیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئێران‌و حیزبوڵڵا بۆ سه‌ر هێزه سوننییه میانه‌ڕه‌وه‌کانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د تووڕه‌یی ده‌وڵه‌ته ڕۆژاواییهكانو وڵاتانی عه‌ره‌بی پشتیوانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌وان پێشتریش ڕه‌خنه‌ی توندیان له ڕووسیه سه‌باره‌ت به هێڕشو په‌لاماره‌کانی بۆ سه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی سووریه گرتبوو.
چاوه‌دێران ده‌ڵێن تێرۆریسته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی داعش كه ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه و چه‌ند به‌شێكی باكووری ئه‌م وڵاته‌دا گرتووه، ده‌ستیان به باكووری حومس ڕاناگا ئه‌م ناوچه‌یه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته‌یه.
ڕووسیه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوووه به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر سووریه كردووه. به قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕووسی ئامانج له‌م هێرشانه لێدان له هێزه‌كانی داعش، به‌ره‌ی نوسره و باقی گرووپه تێرۆریستییه‌كانی دیكه بووه، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژاوایی و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ڕووسیه به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ئامانجی ئه‌م هێرشانه‌ن. به‌ڕای ئه‌م وڵاتانه ئه‌م په‌لامارانه زۆر زیاتر له وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لاواز بكه‌ن، بوونه‌ته هۆی به‌هێزتر بوونی به‌شار ئه‌سه‌د.