هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر سووریە، کوژرانی ٩ کەس لە هێزەکانی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێکەوتەوە.
لە ئاکامی هێرشیکی مووشەکیی ئیسرائیل بۆسەر دامودەزگا سەربازییەکانی ڕێژیمی ئەسەد لە سووریە، ٩کەسی سەر بە کۆماری ئیسلامی کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، ڕۆژی پێنج شەممە، ١٥ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی سووریە لە نزیک دیمەشق ئەنجام دا، کە کوژرانی ٩ کەس لە هێزەکانی ئەو بنکەیە و برینداربوونی دەیان کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
شایانی باسە کە بە پێی ڕاپۆرتەکە، ٤ کەس لەو هێزانە سووری بوون و ٥ کەسەکەی دیکەش لە حیزبوڵای لوبنان و عێراق بوون کە لەو بنکەیەدا لە ژێر چاودێری کۆماری ئیسلامی ئێراندان.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای دەیان ساڵ هەڕەشەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سڕینەوەی ئیسرائیل، بەڵام پاش سەدان جار هێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سپای قودس لە سووریە و عێراق و هەروەها هاوپەیمانەکانی ئەو ڕێژیمە نەک هەر وڵام، بەڵکوو ناوێرێ باسیشی بکا.












