٣ پەرلەمانتاری کورد لە تورکیە پاش ئەوەیکە لە لایەن پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە ئەندامەتییان لێوەرگیرایەوە، لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە دەسبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی هەینی، ١٦ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، ٣ پارلەمەنتاری کوردی باکووری کوردستان، بە ناوەکانی “لەیلا گۆڤەن” پارلەمانتاری جوولەمێرگ، “مووسا فارس ئوغلەر” نوێنەری شاری ئامەد و “ئەنیس بەربەرئوغلوو” نوێنەری ئەستەنبووڵ پاش ئەوەیکە لە لایەن پارلەمانەوە مافی ئەندامەتییان لە پەرلەمان لێسەندرایەوە لە لایەن پۆلیسی تورکیەوە دەسبەسەر کران.
شایانی باسە کە تۆمەتی لایەنگری و ئەندامەتییان لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.کا.کا) خراوەتە پاڵ، بەڵام هەموویان تۆمەتەکەیان ڕەت کردۆتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە (هەدەپە) لە ڕاگەیەندراوێکدا دەسبەسەرکردنی ئەو ٣ پارلەمانتارەی بە توندی مەحکووم کردوە و دەڵێ دەسبەسەرکردنی پارلەمانتاران کە نوینەری بەشێکی گرینگی خەڵکن، پێشێلکردنی ئاشکرای دێموکراسی و مافی مرۆڤە لە تورکیە.












