سه‌رۆکی ڕێکخراوی بێهزیستیی ئێران ده‌ڵێ به زه‌ڕره‌بین له ئێران بگه‌ڕێی ناوچه‌یه‌ک نابینی ئیعتیاد به مادده‌ی هۆشبه‌ر تێکی نه‌دابێ. ئه‌و ده‌ڵێ زیاتر له نیوه‌ی موعتاده‌کانی وڵات خێزانیان هه‌یه، یان ژنی به مێردن.
ئه‌نوشیروان موحسینی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی بێهزیستیی ئێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه گوتی ئیعتیاد به مادده‌ی هۆشبه‌ر پێچه‌وانه‌ی زۆر خه‌ساری کۆمه‌ڵایه‌تیی دیکه خۆی به‌ستێن بۆ زیان‌و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه دروست ده‌کا، وه‌ک چۆن به‌پێی ئاماره‌کان زیاتر له سه‌دی ٥٠ ی جیابوونه‌وکان، سه‌دی ٢٥ ی منداڵ‌ئازاری‌و ژن‌ئازاری‌و؛ هه‌روه‌ها سه‌دی 35ی تاوانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌رچاوه‌که‌یان ئیعتیاده.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی بێهزیستیی ئێران ده‌ڵێ ڕاسته بێ‌کاری هۆکاری سه‌ره‌کیی توشبوون به ئیعتیاده، به‌ڵام تاکه هۆکار نییه، چونکی به‌شێک له موعتاده‌کانی وڵات کار‌و ژیانیان هه‌یه‌و زیاتر له نیوه‌شیان خاوه‌ن خاو‌و خێزانن.
ئه‌نوشیروان موحسینی که له کۆبوونه‌وه‌ی که‌مپه‌ینی میدیایی بۆ به‌رگرتن به کێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه قسه‌ی ده‌کرد، گوتی ئیعتیاد خۆی خزندۆته هه‌موو که‌لێن‌و قوژبنێکی ژیانی خه‌ڵکه‌وه‌و به زه‌ڕره‌بین شوێن‌و ناوچه‌یه‌ک له ئێران نابینییه‌ه ئیعتیاد سه‌ری لێ وه‌ده‌ر نه‌نابێ.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی بێهزیستیی ئێران نه‌یشارده‌وه که ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی خوێندن‌و په‌روه‌رده حاشای لێده‌کا، به‌ڵام ئیعتیاد به مادده هۆشبه‌ره‌کان له قوتابخانه‌و زانکۆکانیش‌دا به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنێ. ئه‌و گوتی ئیعتیاد یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێرانه‌و ده‌بێ دان به ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌دا بنێین.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی بێهزیستیی ئێران ده‌ڵێ ئه‌گه‌رچی ئاماره ره‌سمییه‌کان ده‌ڵێن حه‌شیمه‌تی موعتادی وڵات که‌متر له ٢ میلیۆن که‌سن، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه هه‌م ژماره‌ی توشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌رو هه‌م ئه‌وانه‌ی له سۆنگه‌ی توشبوونی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌و قه‌یرانه که‌وتوون زۆر له‌وه زیاتره که ڕاگه‌یه‌ندراوه