• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ئێران و ڕۆژی جیهانیی منداڵانی قوربانیی توندوتیژی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/05
جۆری بابەت: ئێران

شەونم هەمزەیی

٤ی ژوئەن، بەرامبەر بە ١٥ی جۆزەردان بە ڕۆژی جیهانیی منداڵانی قوربانیی توندوتیژی ناودێر کراوە.
نزیک بە ٤٠ ساڵ لەمەو پێش ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژی جیهانیی منداڵانی قوربانیی توندویژی ناودێر کرد، گرینگیی ئەم ڕۆژە لەوەدایە کە وڵاتانی جیهان بەڵێن بدەن لە ئازار گەیاندن بە منداڵان خۆیان بپارێزن.
دوای تێپەڕینی ٤٠ ساڵ بەسەر ئەم ڕۆژەدا، ئێستاش منداڵانی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان و بە تایبەت منداڵانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دۆخێکی خراپدا بەسەر دەبەن و، لە شەڕ و تێکهەڵچوونە چەکدارییەکان و ئەو توندوتیژییانەی لەگەڵیان دەکرێ، دەبنە قوربانی و ئازاری گیانی و دەروونییان بەر دەکەوێ.
ئێران یەکێک لەم وڵاتانەیە کە لە ساڵی ١٣٧٠ـدا کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانی ئیمزا کردوە و، لە ساڵی ١٣٧٢ بە شێوەیەکی ڕەسمی چووەتە نێو ڕێکەوتننامەکە. دوای تێپەڕینی نزیک بە سێ دەیە تا ئێستا ئێران پێبەندی ئەم پەیماننامەیە نەبووە و بە دەیان منداڵ لەم وڵاتەدا بوونەتە قوربانیی توندوتیژییەکان و هیچ لایەنێکی دەسەڵاتیش ئاوڕیان لێ ناداتەوە.

لە کاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، منداڵ-سەربازانێکی زۆر نێردرانە بەرەکانی شەڕەوە کە بە پێی ئامارەکان سی و شەش هەزار قوتابی (منداڵە مەدرەسەیی) لەم شەڕەدا گیانیان لەدەست داوە، کە بەرامبەرە لەگەڵ کوژراوەکانی ئەرتەشی ئێران لەو هەشت ساڵەدا و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.
لە کوردستانیش، ساڵانە منداڵانێکی زۆر دەبنە قوربانیی تەقینەوەی مین و چەک و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق و گیان لەدەست دەدەن، بریندار و نوقستان دەبن.

 

لە لایەکی تر لە ئێراندا منداڵان لەبەر هەژاری و نەداری بۆ پەیدا کردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان ڕوو دەکەنە کار کردن و لە شوێنی کارەکانیاندا لەگەڵ توندوتیژیی خاوەن کارەکان و کەسانی تری کۆمەڵگە ڕووبەڕوو دەبنەوە.

هەروەها یەکێک لە دیاردە بەرچاوەکانی کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەبینرێ، لە کاتی شەڕ و تێکهەڵچوونەکاندا هیچ پێبەندییەک بە پەیماننامەی منداڵان کە ئیمزای کردوە بەدی ناکرێ و، بێ‌بەزەییانە منداڵانیش دەداتە بەر دەسڕێژی چەک و گیانیان لێ دەستێنێ، لە نموونەی دیاری ئەمە دەتوانین ئاماژە بە ڕووداوەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ بکەین کە بە پێی ئامارە جیاجیاکان نزیکەی ٣٠ منداڵ بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا و بە دەیان منداڵیش ڕووبەڕووی ئازار و توندوتیژیی جەستەیی و دەروونی لە شەقامەکان و زیندانەکان بوونەوە.

هەروەها لە کاتێکدا بە پێی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان بە هەموو شێوەیەک ئێعدامکردنی ئەو کەسانە قەدەغەیە وا لە کاتی تاوانەکەیان تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنانەت لە ئێعدامی منداڵانیش خۆی نەبواردوە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە دەیان منداڵ لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامییدا ئێعدام کراون و، بە پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ساڵی ڕابردوو بڵاوی کردەوە نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر دۆخی خراپی زیاتر لە ٩٠ منداڵی بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی و مەترسیی ئێعدامکردنیان دەربڕی.
جگە لەمانە منداڵان لە ئێراندا لە هەموو بوارەکانی تری کۆمەڵایەتی، ئابووری و فەرهەنگی و پەروەردەییدا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و، لە ئاکامدا بەشێکی بەرچاویان ناتوانن لە داهاتوودا ژیانێکی سالم و تەندورستییان هەبێ.

 

 

 

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist