محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، له زیندانی ڕه‌جایی شار هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا و مافی چاوپێكه‌وتنی لێ زه‌وت کرا.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵادا به دوو لای حیزبی دێموكراتی ڕاگه‌یاندبوو كه یه‌كگرتنه‌وه‌یان خه‌ڵک خۆشحاڵ‌و هیوادار به داهاتوو ده‌کا، كاربه‌ده‌ستانی زیندان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له ناوبراو كردوه كه به‌هۆی ئه‌و نووسینه چیدی مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نابێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ناوبراو له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی كاربه‌ده‌ستانی حیفازه‌تی زینداندا ته‌نیا ئه‌مه‌ی گوتووه كه ئه‌من پێشتریش قسه‌كانم كردوه، من كوردم‌و ئه‌وه باوهڕهکانمه.
ناوبراو که ماوه‌ی ٢٢ ساڵه له سه‌ر ئه‌ندامه‌تیی حیزبی دێموکڕات گیراوه، له‌و ماوه‌یه‌دا تاق ڕۆژێکی مه‌ره‌خه‌سی نه‌دراوه‌تێ. ئه‌و له نامه‌که‌یدا نووسیبووی که حیزبی دێموكرات ته‌نیا هیوای خه‌ڵكی كوردستانه‌و، یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو باڵه‌ی حیزب ته‌نیا ئاره‌زووی ئه‌ویشه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه كورده پێشتریش له نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵادا داوای له ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردبوو، كه داوا له ئێران بكا به‌ندكراوانی سیاسی ئازاد بكا.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری ساڵی ١٣٧٣ به تۆمه‌تی لایه‌نگریی له حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران ده‌سبه‌سه‌رو پاش دادگایی‌کردنی حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاو ساڵی ١٣٧٨ حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی ئه‌به‌د شكا.
شایانی باسه كه ناوبراو ماوه‌ی 22 ساڵه له زیندان دایه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نانه‌ت له مه‌ره‌خه‌سیی پزیشكیش بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی بێبه‌ش بووه‌و له كاتی مردنی دایكیشیدا مه‌ره‌خه‌سیان پێ نه‌دا.