نه‌مان‌و کاڵبوونه‌وه‌ی جیاوازیی ژیانی گوند‌و شاره‌كان له یه‌کتر بۆته‌ی هۆی گواستنه‌وه‌ی قه‌یرانی بێكاریی شاره‌كان بۆ گونده‌كان، تا ئه‌م جێیه‌ی كه ده‌گوترێ ١٠ میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار گوندنشین هیچ چه‌شنه چالاكیه‌كی ئابوورییان نییه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ٥ میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له‌وان ته‌مه‌نیان له خوار ٣٠ ساڵه.
وه‌زاره‌تی كار وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره ده‌ڵێ لاوانی ئه‌مڕۆی گونده‌کان لهه‌و گۆشه نیگایه‌وه بۆ ژیان‌و داهاتوویان ناڕوانن که ده‌بێ له گونده‌کان بمێننه‌وه‌و كار بكه‌ن؛ ئه‌وان پاش ته‌واوكردنی خوێندن ڕێی شاره‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه کاری وه‌رزێری كه‌م بایه‌خ بووه‌و گرینگیی ئه‌وتۆی نادرێتێ.
نوێترین ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی كاری ئێران بارودۆخی بازاڕی كار له گونده‌کانی ئاوا ده‌رخستووه كه له كۆی ١٧ میلیۆن و ١٨٤ هه‌زار حه‌شیمه‌تی گوندنشینی ئێران ته‌نیا ٦ میلیۆن و ٣٤٠ هه‌زار كه‌س كاریان هه‌یه.
خاڵی گرینگ له‌م به‌شه‌دا ئه‌مه‌یه كه زیاتر له ١٠ میلیۆن كه‌س له حه‌شیمه‌تی ئاواییه‌كانی ئێران له بواری ئابوورییه‌وه ناچالاكن‌و له ڕاستیدا بێكارن‌و ٩٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش به بێ كاركردن داهاتیان هه‌یه.
ئه‌م ڕاپۆرته ده‌ڵێ له كۆی ١٠ میلیۆن و ٣٦٥ هه‌زار گوندنشینی ناچالاكی ئێران، زیاتر له 2 میلیۆن كه‌س ته‌مه‌نیان له خوار ٢٠ ساڵ دایه، هه‌روه‌ها یه‌ك میلیۆن و ١٥٨ هه‌زار لاوی ئاواییه‌كان تا ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵی چاره‌نووسی داهاتوویان ناڕوونه‌و به حه‌شیمه‌تی ناچالاكی ئابووری ده‌ناسرێن‌و ته‌نیا خه‌رج ده‌كه‌ن و هیچ داهاتێكیان نییه.