دوو كاربه‌ده‌ستی پله به‌رزی ئامریكایی ده‌ڵێن ئا‌مریكا له ساڵی ڕابردوودا که‌متر به‌دواداچوونی قه‌زایی بۆ پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی دژی ئێران کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ساڵی ڕابردوو له ئا‌مریكا ته‌نیا دوو بابه‌ت حوكمی قه‌زایی دژی كه‌سانی گومان‌لێكراو به قاچاخی چه‌كوچۆڵ و تكنۆلۆژی له ئا‌مریكا بۆ ئێران ده‌ركراوه، ئه‌مه له حاڵێك دایه كه ساڵی پێشتر ٨ په‌روه‌نده و له ماوه‌ی 6 ساڵی ڕابردوو هه‌موو ساڵێ له نێوان ١٠ تا ١٢ په‌روه‌نده‌ی ئاوا له دژی ئێران بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
یه‌كێك له‌م دوو كاربه‌ده‌سته ئامریكایهی پێوه‌ندیدار به گه‌مارۆكانی ئێران كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، به هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاند كه له که‌میدانی ئه‌و حاڵه‌ته به‌م مانایه نییه كه ئێران له هه‌وڵه‌کانی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌ك و تكنۆلۆژیی ئه‌تۆمی كه‌م کردبێته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌مه دابه‌زینی ئه‌نگیزه‌ی ئا‌مریكا بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته ئاشکرا ده‌کا
به قسه‌ی ئه‌و له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، پێشكه‌وتنی وتووێژه ناوكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بۆته‌ی هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مه‌ئموورانه‌ی كه به‌دوای لادانه‌كانی گه‌مارۆكان ده‌كه‌ون، گومانیان له به‌دواداچوونی توندی لادانه‌كان هه‌بێ
پاتریك میهان، له نوێنه‌رانی كۆماریخواز له كۆنگره‌ی ئا‌مریكا به ڕۆیتێرزی ڕاگه‌یاندوه كه دابه‌زینی ڕێژه‌ی به‌دواداچوونی قه‌زایی لادانه‌كان نیشانه‌ی ئه‌مه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ئۆباما بۆ پاراستنی ڕه‌وتی وتووێژی ئه‌تۆمیی ئێران له ئاستی گه‌مارۆكان دژی ئه‌و وڵاته‌ی كه‌م كرۆته‌وه.