گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیونی سووریه ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه به‌ره‌یه‌كی ناوچه‌یی دژی ڕووسیهو ئێران له سووریه پێك دێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، گرووپه‌كانی ئۆپۆزیسیون كه ئه‌رته‌شی ئازاد یه‌كێك له‌وانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێداگریی كرده‌وه كه هاوكاری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و ڕووسیه پێویسته.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ٤١ گرووپی ئۆپۆزیسیونی سووریه به‌یاننامه‌یه‌كیان ئیمزا كردوه، به‌ڵام گرووپی ئهلنهسرهی لقی ئه‌لقاعیده له سووریه به‌شێک له‌وان نییه.
حه‌وتووی ڕابردوو دواجار ڕووسیه، هه‌ڵوێستی ڕه‌سمیی خۆی له‌باره‌ی ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هێرش بۆسه‌ر داعش گۆڕی‌و به ڕاشكاوی پشتیوانیی له هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كرد.
هاوكات هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زمان دوو سه‌رچاوه‌ی لوبنانی ڕایگه‌یاند كه به سه‌دان كه‌س له هێزه‌كانی ئێران له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا خۆیان گه‌یاندۆته سووریه تا بۆ پشتیوانی له ئه‌رته‌شی ئه‌سه‌د هێرشێكی وشكایی گه‌وره دژی دژبه‌رانی سووریه بکه‌ن.
سایتی سه‌حام نیوز، نیزیک له مێهدی که‌ڕوبیش له ڕاپۆرتێكدا نوسیبووی که سێ گوردان له هێزه تایبه‌ته‌کانی “سابرینی سپا” له‌گه‌ڵ ١٥٠٠ ئه‌ندامی تایبه‌تی حیزبۆڵڵای لوبنان له ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردوودا خۆیان گه‌یاندۆته شاری ده‌مێشق، پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌و چاوه‌ڕوانی بڕیاری ده‌سپێكی عه‌مه‌لیات دژی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌دن.